ڤیدیۆ: نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت خاوه‌نی بیرۆكه‌ی سه‌نته‌ری دڵ خۆی جگه‌ره‌ی ته‌رك نه‌كردووه
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی كۆنفرانسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد، وتارێكی پێشكه‌شكرد و له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا رووی قسه‌كانیكرده وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌ته‌كه‌ی و گووتی" یه‌كێك له هۆكاره‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ جگه‌ره كێشانه و تا ئێستا خاوه‌نی بیرۆكه‌ی درووستكردنی سه‌نته‌ری دڵ خۆی ده‌ستی له جگه‌ره‌كێشان هه‌ڵنه‌گرتووه".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به سه‌ره‌تاكانی بیرۆكه‌ی دروستكردنی سه‌نته‌ره‌ی دڵ له شاری هه‌ولێر كرد و گووتی" دكتۆر عه‌لی سندی ئه‌و كاته‌ی وه‌ك راوێژكار له لای من كاری ده‌كرد ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی خسته‌روو تا سه‌نته‌رێكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ درووست بكرێت، منیش بیرۆكه‌كه‌م پێ باش بوو،سه‌نته‌ره‌كه دروستكرا و رۆڵێكی باشیشی بینیووه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، به‌ڵام یه‌كێك له هۆیه‌كانی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه جگه‌ره‌كێشانه كه‌چی تا ئێستا دكتۆر عه‌لی سندی خۆی جگه‌ره‌ی ته‌رك نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها له قسه‌كانیدا رووی ده‌می كرده دكتۆر رێككه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی و گووتی" نازانم ئه‌ویش جگه‌ره ده‌كێشێت یان نا، یان له وانه‌یه وه‌رزش نه‌كات".
به‌و قسانه‌شی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ویستی په‌یامێك بگه‌یه‌نێت تا خه‌ڵكی بایه‌خ به وه‌رزش بده‌ن و له جگه‌ره‌كێشان دووربكه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.