چوار ئه‌ندامی تیمه‌كانی هاوكاری مرۆیی له موسڵ كوژران
K24 – هه‌ولێر
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند 4 ئه‌ندامی تیمه‌كانی یارمه‌تی مرۆیی و 7 هاووڵاتی سڤیل له ئه‌نجامی هێرشی به رۆكێت له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كوژران.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌ندامانی تیمه‌كانی یارمه‌تی مرۆیی له دوو هێرشی جیاوازدا له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كوژراون.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی و تێمێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتگیری هه‌وایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش ده‌ستیپێكرد و تا ئیستا یه‌ك له‌سه‌ر چواری شاری موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه پێشڕه‌وی هێزه‌كانی عیراقی له به‌ری چه‌پی موسڵ هێواشتر بووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیچ لایه‌نێك به ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشانه تۆمه‌تبار نه‌كردووه كه بوونه‌ته هۆی كوژرانی ئه‌ندامانی تیمه‌كانی یارمه‌تی مرۆیی، به‌ڵام چه‌كدارانی داعش به به‌رده‌وامی ئه‌و ناوچانه تۆپباران ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقییه‌وه كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه.
لیزه گره‌ند رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاند "ئه‌و هێرشانه پێشێلكردنی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤن و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شداری شه‌ر رێز له یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ بگرن و ژیانی هاووڵاتیانی سڤیل و ده‌ستپێڕاگه‌یشتنیان به پێداویستییه‌كانی ژیان گره‌نتی بكه‌ن".
به‌رپرسانی عێراق ژماره‌ی كوژراوانی سه‌ربازیی خۆیان و هاووڵاتیانی سڤیل له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵیان ئاشكرا نه‌كردووه كه پاش شه‌ڕی عیراق له ساڵی 2003 به گه‌وره‌ترین شه‌ڕی ئه‌م وڵاته ئه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی باس له‌وه ده‌كه‌ن رۆژانه ده‌یان كه‌س به‌هۆی شه‌ڕی موسڵه‌وه بریندار ده‌بن.