"كۆتایی رووسیا و ئه‌مریكا نزیكه"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی داواكاری گشتی له ئه‌نقه‌ره ته‌ئكیدی له‌وه كردووه‌ته‌وه" بكوژی باڵیۆزه‌كه‌ی رووسیا پاش خۆی نامه‌یه‌كی به‌جێهێشتووه و له‌وانه‌یه هاوكاریی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان بكات بۆ ئاشكراكردنی پاڵنه‌ره‌كانی پشت كوشتنی ئاندرێ كارلۆڤ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه نامه‌كه بۆ سه‌رلێشێواندن و گۆڕینی ئاراسته و بایه‌خی لێكۆڵینه‌وه‌كانه بۆ لایه‌نێكی دیكه.
نامه‌كه به ووشه‌ی"الله أكبر" و به پیتی عه‌ره‌بی ده‌ستپێده‌كات،دواتر تێیدا نووسراوه"ئامانجی ئه‌م كرده‌یه به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوی خودای ته‌عالایه".
هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌دا"ده‌رباره‌ی راگه‌یاندنی شه‌ڕی خاچپه‌رستان له سه‌ر موسوڵمانان قسه ده‌كات ده‌ڵێت " ئێستا كاتییه‌تی و كۆتایی رووسیا و ئه‌مریكا نزیكه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" مادام ئێمه له وڵاته‌كانماندا هه‌ست به ئارامی ناكه‌ین،ئێوه‌ش له وڵاته‌كانتاندا ئارامیتان نابێت".
سه‌رۆكی داواكاری گشتی ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌شی گووتووه" سه‌ره‌ڕای بوونی نامه‌یه‌كی نووسراو له ئه‌پارتمانه‌كه‌یدا، نامه‌ی بۆ نووسه‌رێكی عه‌ره‌بیش نووسیووه به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی گرنگی تێدانییه".
هه‌روه‌ها ئه‌و كتێبه ئاینییانه‌ی له شووقه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه،هیچ بانگه‌شه‌یه‌كیان بۆ توندوتیژی ئاینی و فیكر‌ی توندڕه‌وی تێدانییه،بۆیه ئه‌سته‌مه له پشت ئه‌و بكوژه‌وه فیكر‌ی توندڕه‌وی هه‌بێت".
له لایه‌كی دیكه‌وه تیمی گه‌ڕان به دوای زانیارییه‌كان له میانی پشكنینی ته‌له‌فۆنی بكوژه‌كه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه"بكوژه‌كه پێش چه‌ند رۆژێك له ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌ییه، راهێنانی له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌یعه‌تدان به به‌ره‌ی فه‌تحی شام (به‌ره‌ی نووسره ی پێشوو) كردووه و هه‌وڵی ئه‌زبه‌ركردنی سرووده‌كه‌یانی به زمانی عه‌ره‌بیداوه".
لێكۆڵینه‌وه‌كان باسی 4 ووشه‌ی نهێنیش ده‌كه‌ن كه بكوژه‌كه بۆ پاراستنی زانیارییه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌ی دایناوه،بۆیه 120 شاره‌زای ئه‌و بواره كار له‌سه‌ر شكاندنی ئه‌و ووشه نهێنیانه‌ی سه‌ر مۆبایلی بكوژه‌كه ده‌كه‌ن،ئه‌وه‌ش باسكراوه ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره كه‌سه نه‌توانن ئه‌و ووشه نهێنییانه بشكێنن، بریاریانداوه بینێرن بۆ رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌ش هه‌وڵی له‌باره‌وه بده‌ن.
له چوارچێوه‌ی فراوانكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی قوتابخانه‌ی پۆلیس كه بكوژه‌كه خوێندنی تێدا ته‌واوكردووه له شاری ئیزمیر له‌گه‌ڵ 4 ئه‌ندامی دیكه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستگیركراون.