25 ساڵه بۆمبی ده‌ستی بۆ شكاندنی گوێز به‌كارده‌هێنێت
K24 - هه‌ولێر:
جووتیارێكی چینی ماوه‌ی 25 ساڵه، بۆ شكاندنی گوێز، سوود له بۆمبێكی ده‌ستی وه‌رده‌گرێت و به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش نه‌یده‌زانی ئه‌و ئامێره‌ی له جیاتی چه‌كووش به‌كاریده‌هێنێت، بۆمبه.
رۆژنامه‌ی "گه‌ل"ی چینی بڵاویكردووه‌ته‌وه، جووتیارێكی چینی، له گوندی ئانكانگی هه‌رێمی شانگزی، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت و زانیاری هه‌بێت، ماوه‌ی 25 ساڵه، بۆمبێكی ده‌ستی بۆ شكاندنی گوێز به‌كارده‌هێنێت كه پێشتر ئه‌و بۆمبه‌ی له هاوڕێیه‌كی خۆی وه‌رگرتووه.
پۆلیسی ناوچه‌كه دوای پشكنین بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ئامێره‌ی بۆ شكاندنی گوێز به‌كارهێنراوه، بۆمبه، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت كه ئایا مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی له‌ناو بۆمبه‌كه ماوه یان نا؟
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ویپۆو" له چین، كه هاوتای تویته‌ره له‌و وڵاته، ئه‌و جووتیارانه به به‌خته‌وه‌ر وه‌سفده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی ماوه‌ی 25 ساڵه بۆمبێك به‌كارده‌هێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بته‌قێته‌وه و كۆتایی به ژیانی بهێنێت.