یاریزانێك شكستی به مێسی هێنا و به باشترین وه‌رزشكاری 2016ـی ئه‌رجێنتین ده‌ستنیشان كرا
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌رامبه‌ر مارتن دێل پۆتری تێنسزانی هاونیشتیمانی شكستی هێنا و ئه‌وه‌ی دووه‌میان به باشترین وه‌رزشكاری 2016ـی ئارجێنتینا ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 22 كانوونی یه‌كه‌می 2016، له بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئارجێنتینا باشترین وه‌رزشوانی ساڵی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستنیشان كرد، كه تێیدا دێل پۆترۆ كه سه‌ركردایه‌تی ئارجێنتینای كرد له بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ناسناوی جامی دێڤیز له مێژووی وڵاته‌كه‌ی به باشترین وه‌رزشكاری ساڵی 2016 دیاریی كرا.
دێل پۆترۆ مێدالیای زیوینی له یارییه‌كانی ئۆڵمپی ریۆدی جانیرۆیش به‌ده‌ستهێنا، پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی گه‌ڕاوه له پێكان بۆ ساڵی 2016 وه‌ربگرێت، جیا له‌وه‌ش دێل پۆترۆ هه‌ر ئه‌مساڵیش چوار سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر تێنسزانه‌كانی تۆپ پێنج به‌ده‌ستهێنا، له‌م ساڵیش‌دا به‌شداری 39 یاریی كرد و 28 سه‌ركه‌وتن و 11 دۆڕانی هه‌بوو.
ئه‌و تێنسزانه ئارحێنتینیه له سه‌ره‌تای ساڵی 2016ـه‌وه توانی 853 هه‌زار و دووسه‌د و شه‌ست و سێ دۆلار له میانی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كان ده‌ستبخات.