"سوپای توركیا له سوریا ده‌كشێته‌وه"
K24 – هه‌ولێر
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی توركیا هه‌واڵی "كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی تورك له ناوچه‌ی باب له سوریا" ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
له ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌واڵی كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیا له ناوچه‌ی باب له رۆژئاوای كوردستان بڵاو بووه‌ته‌وه كه به هاوكاری گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نزیك له توركیا هه‌وڵی چوونه ناوه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ناحیه‌ی باب ده‌ده‌ن.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان ئه‌و هه‌واڵه‌یان ره‌تكرده‌وه كه باس له كشاندنه‌وه سه‌ربازانی تورك له ناوچه‌ی باب ده‌كه‌ن.
بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه پاش ئه‌وه‌ی هات كه 14 سه‌ربازی تورك له دوو هێرشی جیاوازدا كوژران و 33 دیكه‌شی بریندار بوون.
هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان نێوان عه‌فرین و كوبانێ له ژێر ناوی "قه‌ڵغانی فورات" بۆ ماوه‌ی زیاتر له 120 رۆژه به‌رده‌وامه و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو به كۆنترۆڵكردنی رێگه‌ی نێوان حه‌له‌ب و باب، سه‌نته‌ری ناحیه‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی ئابڵۆقه دا.