هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری نه‌وتی عیراق جه‌بار لوعه‌یبی رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه.
عێراق له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئۆپێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی ره‌زامه‌ندی پیشانداوه رۆژانه زیاتر له 200 هه‌زار به‌رمیلی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه و له سه‌ره‌تای ساڵی 2017 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
لوعه‌یبی به بلۆمبێرگی رایگه‌یاند زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی نه‌وت له عێراق كار ده‌كه‌ن، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، ره‌زامه‌ندییان پیشانداوه بۆ پابه‌ندبوونیان به رێككه‌وتننامه‌ی ئۆپێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك رۆژی 30 تشرینی دووه‌می رابردوو له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رێككه‌وتن و پاش چه‌ند رۆژێكیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌وانیش رێككه‌وتن.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئۆپێك رۆژانه 1.2 ملیۆن به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه و وڵاتانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك رۆژانه 600 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وته‌كه‌یان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌رباری نه‌وتی هه‌رێم و پابه‌ندبوونی به رێككه‌وتننامه‌ی ئۆپێك گوتی "هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق و ئێمه‌ش ره‌زامه‌ندییمان پیشانداوه"، ئاماژه‌یه‌كه به قبووڵكردنی رێككه‌وتنی ئۆپێك له لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی.
عێراق دووه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ئۆپێكه پاش سعودییه، ره‌زامه‌ندیی پیشانداوه رۆژانه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی 210 هه‌زار به‌رمیلی كه‌م بكاته‌وه كه ده‌كاته 4.5% كۆی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌م وڵاته.
هه‌رێمی كوردستان 12% كۆی نه‌وتی عێراق به‌رهه‌م ده‌هێنێت و رێككه‌وتننامه‌ی ئۆپێك كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر بڕی به‌رهه‌مهێمانی نه‌وتی هه‌رێم نابێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و پرسه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ردوو كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئه‌نه‌رجی و گولف كیستۆن كه له كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كیڵگه‌كانی نه‌وتی هه‌رێم.