چێشتخانەیەكی بێ ھاوتا و ترسناك لە مووسڵ پێشوازی لە میوانەكانی دەكات
K24 - مووسڵ:
لە گەڕەكی گۆگجەلی شاری مووسڵ چێشتخانەیەك لەژێر باڵەخانەیەكی رووخاوو لەسەر تەنیا یەك دینگە كراوەتەوە، كە مەترسی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیان دروستكردووە و رۆژانەش بەسەدان كەس بۆ نانخواردن سەردانی دەكەن.
خاوەنی چێشتخانەكەش دەڵێت: "خەڵكی مووسڵ بیر لەمردن ناكهنهوه و ترسیشیان لەكەوتنی باڵەخانەكە نییە، چونكە دەیانجار بەھاوەن و كاتیۆشا بۆردومان كراون و لەمردن رزگاریان بووە".
چێشتخانەیەكی بێ ھاوتاو ترسناك لە موسڵ پێشوازی لە میوانەكانی دەكات ، بەرای خەڵكی ئەم شارەش شتێك نەماوە بەناوی ترس ، لێرەو لەژێر ئەم باڵەخانەیە كەتەنیا لەسەر دینگەیەك راوەستاوە تكە دەبرژێێن ، ھاوڵاتیانیش بەبێ ئەوەی رەچاوەی گیانی خۆیان بكەن دێن سكی برسیان تێر دەكەن و خاوەنی ئەم چێشتخانەیەش دەلێت راستە شوێنەكەمان جێگای ئەمان نیە ، بەڵام ئێمە رووبەرووی مەترسی لەوە گەورەتر بوینەتەوە.
مۆفهق هاشم، خاوهنی رێستورانتهكه، بۆ كوردستان 24 دهڵێت: "بیرۆكەكەی ئەم چێشتخانەیە لەبێكاری سەریھەڵداو بەتایبەتی لەم كاتەدا ئێش و كار زەحمەت دەستدەكەوێت، ھاتینە ئێرەو ئەم شوێنەمان بینی و دواتر دەستمان بەكاركردن كرد، لەخوا بەزیاد بێت ئیشەكەمان زۆر باشە".
لەبارەی شێونەكەشيان, دهڵێت: " تارادەیەك ئەمانە ئەگەرچی تەنیا لەسەر دینگەیەك وەستاوە، بەڵام خەڵكەكەی ئێرە ناترس و ترسیشمان لەكەوتنی ئەم باڵەخانەیە نییە، ئێمە چەندین جار لەمردن رزگارمان بووە چۆن لەمە بترسین، بەردەوام بەھاوەن و مووشهك بۆردومان دەكراین بۆیە ترسمان لەوە نیيە".
ئەم شوێنە كە ناویان ناوە چێشتخانەی عەجایب، رۆژانە تەنیا سێ كەس كارەكانی بەڕێوە دەبات و ھەركەسەو بەكاری خۆیەوە سهرقاڵه، لەبارەی نرخی خواردنەكانیش وەك خۆیان دەڵێن, ھەموو عێراق بكەی خواردنی ئەوھا بەتام و ھەرزانت دەستناكەوێت و رۆژ لەدوای رۆژیش میوانەكانيان روو لە زیادبوون دەكات.
حارس ئهبو فههد، بەڕێوەبەری یەكێك لەقوتابخانەكانی مووسڵه, دەڵێت: "خەڵكی ژێر دەستی داعش ئێستا جگە لەوەی ترسی ھەیە لەھەمانكاتدا برسین و بێ پارەن و بۆیە ناچارین روو لەم شوێنە بكەین".
حارس ههروهها دهڵێت: "لێرەوە بەگوگجەلی تێپەڕبووین لاماندایە ئەم چێشتخانەیە, كە دەبینین تەنیا بە دینگەیەكی سادەوە وەستاوە و ھەروەھا چێشتخانەیەكش زۆر سادەیە، بەڵام خواردنەكانی زۆر ھەرزان و تكەكانیشی زۆر بەتامە، لەدێر زەمانەوە موسڵ بەتكە برژاندن بەناوبانگ بوو ئەم كارانەش بەشێك بوو لەژیانی رۆژانەی خەڵك و دەبوایە رۆژانە بێینە بازارو تكە بخۆین ، خوا قوەتی ئەم پیاوە بدات".
دوای رزگاركردنی بەشێك له گهڕهكهكانی مووسڵ لەژێر دەستی چەكدارانی داعش، كاسبكارانی ئەو شارە زۆربەیان چوونەتەوە سەركارو دوای ماندووبوون و ھیلاكیشیان لەم چێشتخانە پڕمەترسیە بێ گوێدانە مەرگ, تكەی برژاو نۆش دەكەن.