دوای راپۆرتێكی كوردستان 24 ته‌ندروستی دهۆك هاوكاری كچێكی 14 ساڵی ده‌كات

كوردستان 24 له‌ پاڵ ئه‌ركی میدیاییدا ئه‌ركه‌ مرۆییه‌كه‌ش به‌جێده‌هێنێت
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

دوای ئه‌وه‌ی كوردستان 24 له‌ راپۆرتێكدا، باسیی له‌ مه‌ینه‌تییه‌كانی كچێكی 14 ساڵی كرد، كه‌ له‌ ئه‌نجامی كه‌و‌تنه‌ خواره‌وه‌ی تۆپێكی داعش، هه‌ردوو قاچی له‌ ده‌ستدا بوو، لیژنه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك، كه‌ پێكهاتبوون، له‌ پزیشكانی ئه‌مریكی‌، نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتوویان بۆ كچه‌كه‌ ئه‌نجامدا و هیوای ژیانیان بۆ ئه‌و كچه‌ گه‌ڕانده‌وه‌.