بەفربارین دەست پێدەكاتەوە

K24 – ھەولێر

فۆتۆ: سامان محەمەد

بەپێی راپۆرتی دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوچەكانی كوردستان بارانبارین دەست پێدەكات و پێشبنی دەكرێت لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر ببارێت.

كەشناسی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە لە ھەردوو سنووری ھەرلێر و سلێمانی ئەگەر بارانبارین بەخوڕ ھەیە و بەتایبەتی لە لای رۆژھەڵاتی ھەردوو پارێزگا و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، لە ھەولێر نزمترین پلەی گەرما 5 و بەرزترین 12 دەبێت و لە سلێمانی نزمترین پلەی گەرما 2 و بەرزترین پلە 10 دەبێت، لە پارێزگاكانی دھۆك و كەركووكیش باران دەبارێت.

راپۆرتەكەی دەستەی كەشناسی ئەوەی خستوەتەڕوو، لە ناوچە شاخاویی و سنوورییەكانی ھەردوو پارێزگای ھەولێر و سلێمانی پێشبنی دەكرێت بەفر ببارێت.