كەشناسی روونكردەوە دەدات

K24 – ھەولێر

لەبارەی پێشبینییەكانیان بۆ بەفربارین بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

لە روونكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی ھەرێمی كوردستان ھاتووە: "بەھۆی بە ھەڵە تێگەیشتنی بەشێك لە راگەیاندنەكان لە راپۆرتی بەشی پێشبینیمان لەسەر كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سەبارەت بە بەفربارین لە شارەكان، ئێمە مەبەستمان بارینی بەفرە لە ناوچە شاخاوییەكان".

ئەمە لە كاتێكدایە لە راپۆرتی كەشناسی ھەرێمی كوردستاندا پێشبینی ئەوەكراوە كە لەگەڵ ئەم شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینی دەكرێت لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر ببارێت، بەڵام لە ھەندێك كەناڵی راگەیاندن ئەو راپۆرتە وەك خۆی نەگواستراوەتەوە.

فۆتۆ: سامان محەمەد

دەقی روونكردنەوەی كەشناسی ھەرێمی كوردستان