كریستیانه‌كان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانییان ده‌كه‌ن

"ئه‌وكاته‌ یادی ئه‌م جه‌ژنه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كاتێك گه‌ڕاینه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵمان"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی له‌ دایكبوونی مه‌سیح كریستیانه‌كان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناچه‌كانیان ده‌كه‌ن و ده‌شڵێن ئه‌وكاته‌ یادی ئه‌م جه‌ژنه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كاتێك گه‌ڕاینه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵمان، جه‌ژنی له‌ دایكبوونی مه‌سیح به‌دووه‌م گرنگترین جه‌ژنی كریستیانه‌كان داندرێت، به‌ڵام له‌دوای هاتنی داعش و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كریستیان بۆ هه‌رێمی كوردستان یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌ژنه‌ وه‌ك پێشان گه‌رم و گوڕی پێوه‌ دیار نییه‌.