به ڤيديۆ.. سوپاى رووسيا گه‌يشته حه‌له‌ب
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، رۆژى هه‌ينى 23ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 يه‌كه‌م كه‌تبيبه‌ى پۆليسى سه‌ربازى رووسيا گه‌يشتنه حه‌له‌ب.
وه‌زاره‌ته‌كه روونيكردووه‌ته‌وه, ئه‌و كه‌تيبه‌يه ئه‌ركيان هاوكاريكردنى سوپاى ئه‌سه‌ده بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتيى و ئارامى له شاره‌كه و سه‌لامه‌تى بۆ كاروانه مرۆييه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
دوێنێ سوپاى سووريا كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى شارى حه‌له‌بى راگه‌ياند، دواى ئه‌وه‌ى چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان پاشه‌كشێيان لێ‌كرد.
حه‌له‌ب گه‌وره شارێكى سوننه نشينى سووريايه و له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا ببوه ناوه‌ندێكى گرنگى ئه‌و به‌رهه‌ڵستكارانه‌ى له توركياوه نزيكن.