"داهاتوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خاوه‌نی ئه‌م سێ پیشه‌یه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
بیڵ گه‌یتس، خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ته‌كنه‌لۆژی به‌ناوبانگ و ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان، پێشبینی خۆی بۆ خاوه‌ن پیشه‌كان له داهاتوودا خستووه‌ته‌ڕوو و باس له‌وه ده‌كات، داهاتوو بۆ پسپۆڕییه‌كانی زانست، ئه‌ندازیاری و ئابووری ده‌بێت.
گه‌یتس به نووسه‌ر و جێبه‌جێكاری سایتی LinkedInى گوتووه: "به بۆچوونی من له داهاتوودا زۆرێك له پیشه‌كان پشت به‌م سێ زانیارییه بنه‌ڕه‌تییه ده‌به‌ستن، ئه‌وانیش زانست، ئه‌ندازیاری و ئابوورین"، هه‌روه‌ها گوتی: "مه‌رج نییه پرۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ری بن، به‌ڵام پێویسته جیاوازی له‌نێوان ئه‌وه بكه‌ین، ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی ده‌توانێت كاره‌كه‌ی بكات یان نا؟".
خاوه‌نی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نى ئه‌و سێ پیشه‌یه‌ن، ده‌بنه داینه‌مۆی گۆڕانكاری له ته‌واوی دامه‌زراوه‌كاندا و رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك زانیاری له زانسته‌كانی ژماره و حیساباتدا نه‌بێت، ناچنه ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه.
بیڵ گه‌یتس، به‌مدواییانه رایگه‌یاند، سه‌رقاڵی ته‌رخانكردنی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاره بۆ راگرتنی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا، ئه‌ویش بۆ وه‌به‌رهێنان له چه‌ند رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی پاك.
دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، خۆشحاڵی و گه‌شبینی خۆیشی به هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ، 45ه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش كۆمه‌ڵێك وه‌به‌رهێن به‌شدارییان تێدا كردووه، كه زیاتر له 170 ملیاریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆكردووه‌ته‌وه، كه هه‌ریه‌ك له ریچارد برانسۆن، جیف بیزوس، دامه‌زرێنه‌ری سایتی ئه‌مازۆن و جاك ما، دامه‌زرێنه‌ی سایتی عه‌لی بابا، كه هه‌ردوو سایته‌كه تایبه‌تن به كڕین و فرۆشتنی ئه‌لیكترۆنی.