كاسبكارانی مووسڵ بهمجۆره پێناسهی داعش دهكهن
K24 - مووسڵ:
كاسبكارانی شاری مووسڵ بەسەرھاتی نامۆ و سەیر و سەمەرە دەگێڕنەوە و دەڵێن: "داعش لەناو بازاڕدا ھەڕەمەكیيانە باجی لەسەر دوكاندار و بازرگانەكان دانابوو" ھەروەھا سزای سەرپێچی ئەو كەسانەشی دەدا كە لەگەڵ یاساكانی ناكۆك بوون.
كاسبكارێك كەلەسەر شەقام بژێوی ژیانی دەبین دەكرد گوتی: "داعش باجێی زۆری خستبووە سەر كاڵاكانم و كرێی مانگانەشی لێدەستاندم".
لەسەر فرۆشتنی یەك پاكێت جگەرە 50 جەڵدەی لێدراوەو ھەروەھا 50 ھەزار دیناریشی وەك سەرپچی داوەتە لیژنەی بازاڕ كە لەشەش چەكداری داعش پێكھاتبوون ، ئەم پیاوە دەڵێت داعش ئەم كارەی قەدەخەكردبوو ، بەوھۆیەوە پاكێتی جگەرە گەیشتبووە 50 ھەزار دینارو دەشبوایە بەشارەوایی بیانفرۆشیت.
سالم عەبدوڵای فرۆشیار، دهڵێت: "ئەگەر یەك پاكێت جگەرەت فرۆشتبا 50 جەڵدەیان لێدەدایت ئەگەر دووبارەت بكردایەوە 80 جەڵدەو پەنجا ھەزاریشیان لێدەستاندی، داعش ژیانی سەختی بۆ ئێمە دروست كردبوو، خەڵك لە بێ پارەیی كەلوپەلەكانی ناوماڵی دەفرۆشت و تەنانەت تەلەفزیۆن و پێداویستییە گرنگەكانی ھەراج دەكرد, ژیانی ناخۆش بوو، ژیانمان بەرادەیەك ناخۆش كە پێشبینی نەكراوبوو".
كاسبكارانی ئەم ناوچەیە دەڵێن داعش چاودێری لەسەر بازاڕ نەبوو، تەنیا ئێشوكاری ئەوان وەرگرتنی كرێی دوكان و شوێنە بازرگانییەكان و ھەروەھا وەرگرتنی باج بوو لەھاووڵاتيیان، لێرە گوێبیستی سەدان چیرۆكی سەیر و سەمەره بووین كە بەسەر كاسبكاران و ھاوڵاتیاندا ھاتبوو، فاروق یەكێكە لەوانەی داعش مانگانە كرێی شوێنی كارەكەی بەزۆر لێوەردەگرت.