قائيمقامى مێرگه‌سوور هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده له باره‌ى گيانله‌ده‌ستدانى سه‌روين نۆبه‌دار له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، روونكردنه‌وه‌ى قائيمقامى مێرگه‌سوورى به‌دواى خۆي‌دا هێنا.
غەفور ئەحمەد سوار، قائیمقامی قەزای مێرگەسوور تايبه‌ت به كوردستان24 رایگەیاند، لێكۆڵینەوەكان لە رووداوەكە بەردەوامن، بەڵام بە ھیچ شێوەیەك باوكی كچەكە نەبووەتە ھۆكار بۆ ئەوەی كچەكە خۆی بسووتێنێت و پرسەشی بۆ دانراوە و ھیچ سكاڵایەكیش لەسەر باوكەكەی تۆمار نەكراوە و ئەوەی بڵاوكراوەتەوە ناڕاستە، بەڵام ئەوە راستە پەیوەندییەكی خۆشەویستی ئەو كچە و كوڕێك ھەبووە و ئەم رووداوە ناخۆشەی لێكەوتووەتەوە.