ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی موسڵ هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق زیاتر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ عێراق زیاتر ده‌كه‌ن بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ له رێكخراوی داعش كه ئۆپەراسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ ماوه‌ی دوو مانگه به‌رده‌وامه، به‌ڵام له‌م دواییه هێواشتر بووه، پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ه‌رتادا پێشڕه‌وی زۆریان كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، زیاتر له 5 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراق بڵاو كراونه‌ته‌وه، وه‌ك به‌شیك له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێدانی راوێژ به هێزه‌كانی عێراقی بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ كه ماوه‌ی دوو ساڵه له ژێر ده‌ستی داعش دایه، پاش ئه‌وه‌ی سوپای عێراق و پۆلیس له ساڵی 2014 چه‌كه‌كانیان فرێ دا و رایانكرد.
راوێژكارانی ئه‌مریكا پێشتر ته‌نیا له به‌غدا بوون، به‌ڵام له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق له نزیك شوێنه‌كانی پێشره‌وی هێزه‌كانی عێرانی بڵاو بوونه‌ته‌وه.
كۆلۆنێل برێت سیلڤیا رایگه‌یاند "به قووڵی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان تێكه‌ڵ بووین و هاوكاریان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێشڕه‌وی بكه‌ن و به پێچه‌وانه‌ی پێشوو ئێستا بووینه هاوبه‌شێكی هێزه‌كانی عێراقی".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای ئه‌مریكا، فه‌رمانده‌ی هێزێكی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌یه له مه‌خموور و هێزه‌كه‌ی 1700 ئه‌ندامی هه‌یه، به‌ڵام راسته‌وخۆ به‌شداری له شه‌ڕی ناو شاری موسڵ ناكه‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی و تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش ده‌ستیپێكرد و تا ئیستا نزیكه‌ی 40 گه‌ڕه‌كیان له به‌ری چه‌پی موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه، پاش ئه‌وه‌ی كە ناوچەكانی دەورووبەری موسڵیان لە باكوور، رۆژھەڵات و باشووریان كۆنترۆڵ كرد.