بەھمەن قوبادی پڕۆژهيهكى نوێ بۆ منداڵانى كوردستان ئهنجامدهدات
K24 – ههولێر:
"منداڵانی ھەتاو" ناوى ئهو پڕۆژه نوێيهى بههمهنى قوبادى دهرهێنهرى سينهمايى كورده كه خۆى له بهرههمهێنانى ژمارهيهك بهرههمى ميوزيك و گۆرانى و كردنهوهى وێبسايتێكى تايبهت به منداڵان دهبينێتهوه.
لە چوارەچێوەی ئەو پرۆژەیە دا زیاتر لە 240 جۆر ھۆنراوە و چیرۆك و شیعری كوردی بۆ منداڵان بەرھەم ھاتووە كە بێ بەرامبەر بە سەر منداڵاندا دابەش دەكرێت.
بەھمەنی قوبادی دەرھێنەری ناوداری سینەما ئاماژەی پێكردووە بە ھۆی كەمبوونی بابەتی شێعر و چیرۆكی تایبەت بە منداڵان بە زمانی كوردی بڕیاری داوە گروپێك بۆ كۆكردنەوە و بەرھەمھێنانی ھۆنراوە و چیرۆكی شادی منداڵان پێكبھێنێت و كۆمەڵێك بابەت بۆ منداڵان بەرھەم بھێنێت.
ئەو گروپە چەندین كەسی بەتوانای شاعیر، نووسەر، دەرووناسی، وەرگێڕ و شارەزای مۆسیقای لەخۆگرتووە كە ھەموویان لە لایەن بەھمەنی قوبادییەوە ھەڵبژێردروان و دواتر دەستیان بە بەرھەمھێنان كردووە كە تا ئێستا ئەم بەرھەمانەی ئامادەیان كردووە زۆرتر لە 120 ھۆنراوە و 120 چیرۆكی تایبەت بە منداڵان كە بابەتی پەروەردەیی و كۆمەڵایەتی تێیدا رێكخراوە و بە شێوەی گۆرانی و بابەتی شاد لهگهڵ مۆسیقا ئامادە كراوە.
ئهو پرۆژەیە تەنیا ئەم 240 بەرھەمە لە خۆ ناگرێت و لە داھاتوودا چەندین پاكەیجی تر لە درێژەی ئەو ئامانجانەمان ئامادە و بڵاو دەكرێنهوه.
بەھەمەنی قوبادی لەو بارهيهوه رايگهياند، داوا لە ھەموو ئەو كەسانە دەكەم كە لە ھەر پلە و پۆست و پیشەیەك دا خزمەت دەكەن بەتایبەت ئەو كەسانەی لە گوندە دوورەكان مامۆستا و یا پزیشك و یا خود بە ھەر ناونیشانیكیتر... و ھەروەھا ئەو كەسانەی لە كەمپەكان لەگەڵ ئاوارەكان پەیوەندییان ھەیە و خزمەتگوزارییان پێشكەش دەكەن لەم پرۆژەیە دا بەشدار بن و بۆ بڵاو كردنەوەی ئەم بەرھەمانە بە ھەر شێوەیەك كە بۆیان گونجاوە یارمەتی بكەن و كۆپی بكەن و بەدەست منداڵانی بگەیەنن و بەھمەنی قوبادی وتی دەستی ھەموویان ماچ دەكەم و مایەی خۆشحاڵیمە.
ھەروەھا جێگەی ئاماژەیە ئەم پرۆژەیە بە بێ پشتگیری مادی یا مەعنەویی ھیچ لایەنێكی كەرتی تایبەت و حكومی تا ئێستا لەسەر ئەركی "بەھمەن قوبادی" بەڕێوەچووە.
بهستهرى وێبسايتهكه: "www.mindalan.com"