به‌هۆی بۆبمێكه‌وه 54 هه‌زار ئه‌ڵمانی ماڵ و حاڵی خۆیان جێده‌هێڵن
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح "كریسمس"، به‌هۆی بۆمبێكی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، 54 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌ڵمانی، ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن، بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئه‌ندازیاری بۆمبه‌كه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
بۆمبێكی جۆری "بلۆكباستر"ی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، له شاری ئۆگسبۆرگی باشووری ئه‌ڵمانیا دۆزرایه‌وه، كه هێشتا نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، به‌هۆی ئه‌و بۆمبه دانیشتووانی ناوچه‌كه، به تیره‌ی نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆمه‌تر، ناچاربوونه ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن، تا ئه‌و كاته‌ی بۆمبه‌كه پووچه‌ڵده‌كرێته‌وه.
بۆمبی بلۆكباسته‌ر، بۆمبێكی به‌ریتانییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م
بۆمبه‌كه به‌ریتانییه و به گه‌وره‌ترین بۆمبی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت، كه له ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی ئۆگسبۆرگ، له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی به‌ریتانیا خراوه‌ته خواره‌وه و به گوێره‌ی میدیاكان، كێشی بۆمبه‌كه 1.8 تۆن ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی كریسمس، دانیشتووانی ناوچه‌كه، له كاتژمێری 8ی به‌یانییه‌وه ده‌ستییان به‌چۆڵكردنی ناوچه‌كه كرد و تا كاتژمێر 10 به ته‌واوه‌تی چۆڵكرا.
ته‌نها دوای سێ خووله‌ك دوای كاتژمێر 10، پۆلیسی شاره‌كه، له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه "ئێستا كاتژمێر 10ی به‌یانییه، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تا ئێستاش له ناوچه‌كه‌ن، ئێستا كاتی رۆیشتن و جێهێشتنی ناوچه‌كه‌یه به زووترین كات".
هه‌روه‌ها پۆلیس راشیگه‌یاندووه، ئه‌سته‌مه كاتێك بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت.
تیمه‌كانی فریاگوزاری هاوكاری هاووڵاتییان ده‌كه‌ن بۆ به‌جێهێشتنی ناوچه‌كه، تا بۆمبه‌كه پووچه‌ڵده‌كرێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرایكردووه، ئه‌وان رۆژی كریسمسیان دیاریكردووه بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌متربكرێته‌وه.
به‌شێكی زۆری شاری ئۆگسبۆرگ، به ته‌واوه‌تی وێران بوو، كاتێك له 25-26ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1944، كاتێك له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا هێرشی كرایه سه‌ر.
دۆزینه‌وه‌ی بۆمبه نه‌ته‌قیوه‌كانی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، شتێكی نامۆ نییه له ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج، گه‌وره‌یی بۆمبه‌كه‌یه، كه كێشه‌كه‌ی 1.8 تۆن ده‌بێت.
پێشتر له ساڵی 2011، له شاری كۆبڵنزی ناوه‌ڕاستی ئه‌ڵمانیا، نزیكه‌ی 45 هه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆمبێكی دیكه پووچه‌ڵ بكرێته‌وه.