كورد له‌ كوێی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكایه‌

كه‌متر له‌ مانگێك ماوه‌ ترامپ وه‌ك 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بچێته‌ كۆشكی سپی
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

كەمتر لە یەك مانگ ماوە بۆ ئەوەی سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ دەستبەكاربێت، بە پێی ئەو سیاسەتەی كە دایڕشتووە و ئەو بیروبۆچوونەی, ھەیەتی ئامانجی ئەوەیە جیھان بەرەوە قۆناخێكی دیكە ببات.

لەم ناوەندەدا سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا دادەرێژرێ و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست وەك یەكێك لە گرنگترین و پڕكێشەترین ناوچەكانی باس و خواسی لە سەرە و كوردیش وەك یەك لە ھاوپەیمانەكانی ئەمریكا جێگای بایەخە بۆ ئەم وڵاتە..

شارەزایەكی سیاسەتی دەره‌وەش دەڵێت: "كورد و ئەمریكا یەك ئامانجیان ھەیە ئەویش ئاشتی و سەقامگیرییە".