چەند سەركردەیەكی دیكەی ھەدەپە دەستبەسەركران

ھاوسەرۆكی ھەدەپە لە ئامەد و جێگری ھاوسەرۆكایەتی گشتی لەناو دەستبەسەركراواندان

K24 – ھەولێر

ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەكانی توركیا ژمارەیەكی دیكە لە سەركردەكانی ھەدەپە و جێگری ھاوسەرۆكایەتی گشتی دەبەپەی دەسبەسەركرد.

جەبار لەیگارا ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان دەستبەسەركرا. لە لایەكی دیكە ئایسەل توغڵوک جێگری ھاوسەرۆكایەتی گشتیی ھەدەپە، لە ئەنقەرە لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی توركیا دەستبەسەركرا دوای پشنكینی تەندروستی بڕیارە رەوانەی دادگای ئامەد بكرێت، ھەروەھا سەیدی فوڕات جێگری ھاوسەرۆكایەتی پارتی ھەرێمە دیموكراتەكان (دەبەپە) و ئەدیب یەشار ئەندامی دیوانی كەجەدە دەستبەسەركران.

ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر حكوومەتی توركیا ھاوسەرۆكانی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) و ژمارەیەكی دیكە لە سەركردە و پەرلەمانتارانی ئەو پارتەی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە) دەستگیركردووە.