رۆدریگێز له ریال مه‌درید و ده‌مێنێته‌وه و یاریزانێكی دیكه ده‌ڕوات
یانه‌كانی خولی چینی چاویان خستۆته سه‌ر یاریزانێكی ریال مه‌درید و ده‌یانه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه ئه‌م به‌رگریكاره پورتوگالییه له چنگی ریال مه‌درید ده‌ربهێنن
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26 كانوونی یه‌كه‌می 2016، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كلیپه‌ر پیپی گرێبه‌ستێكی گرانبه‌های له خولی چینییه‌وه بۆ هاتووه.
گرێبه‌سته‌كه‌ی پیپی له هاوینی ئه‌مساڵ كۆتایی دێت، به‌ڵام به گوێره‌ی یاسایه‌كانی فیفا ئه‌گه‌ر پێش 6 مانگ له واده‌ی كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌كه بۆنده‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه، ئه‌وا یاریزانه سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی بۆ هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه بچێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، خۆرخی مێندێز، به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی خامیس رۆدریگێز ئاشكرای كردووه كه رۆدریگێز له گواستنه‌وه‌ی زستانه له ریال مه‌درید ناڕوات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه پیپی به ته‌واوه‌تی نیگه‌ران بووه له‌وه‌ی تا ئێستا
ریال مه‌درید هیچ جووله‌یه‌كیان به ئاراسته‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌كردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نییه‌وه فلۆرێنتینیۆ پێرێز نایه‌وێت گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه پورتوگالییه درێژ بكرێته‌وه.
پیپی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، به ره‌سه‌ن به‌رازیلییه و له یانه‌ی كۆرنسیانزی به‌رازیلی پێگه‌یشتووه، دواتر روویكردۆته ئه‌ورووپا و ره‌گه‌زنامه‌ی پورتوگالی پێبه‌خشراوه، له هاوینی 2007 له یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالییه‌وه بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵیشه له‌گه‌ڵ یانه شایانه‌كه به‌رده‌وامه.