داعش هێرش ده‌كاته سه‌ر دژه تیرۆر
K24 – هه‌ولیر
شانەی راگه‌یاندنی جەنگی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەكدا راگەیاند چەكدارانی داعش لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە چەند ھێرشێكی پێچەوانەیان بۆ سه‌ر ھێزەكانی دژە تیرۆر لە ھەریەك لە گەڕەكەكانی ئینتیساڕ و شەیما و سەلام له به‌ری چه‌پی موسڵ ئەنجامداوە.
گوتیشی ته‌واوی دژه هێرشه‌كانی داعش تێكشكێنراون.
به پێی بەیاننامه‌كه‌ی شانەی راگه‌یاندنی جەنگی، لەو ھێرشانەدا زیاتر لە 51 چەكداری داعش كوژراون و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویش تەقێنراونەتەوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه له ئه‌نجامی ھێرشی هه‌وایی ھاوپەیمانان 21 چەكداری دیكەی داعش كوژراون.
ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری 100 هه‌زار كەس له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی و هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پیشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش ده‌ستیپێكرد.
هه‌ر چه‌نده هێزه‌كانی عێراقی به پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تاكانی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ پیشڕه‌وی ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ش باس له وه‌ستانی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نزیكه‌ی 40 گه‌ڕه‌كیان له به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆل كردووه.