خوشكی بكوژی باڵیۆزه‌كه‌ی رووسیا زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی براكه‌ی ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
خوشكێكی بكوژی باڵیۆزه‌كه‌ی رووسیا له ئه‌نقه‌ره باسی ژیانی تایبه‌تی براكه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت" براكه‌م خواردنه‌وه كحولییه‌كانی ده‌خوارده‌وه و هیچ هاوسۆزی و په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ گرووپی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن نه‌بووه".
سه‌حه‌ر ئه‌ڵتنتاش خوشكی مه‌رد ئه‌ڵتنتاش بكوژی ئه‌ندرێ كارلۆڤی باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره،له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی باسی ژیانی تایبه‌تی برا كوژراوه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت"زۆر قورسه به لامه‌وه ته‌ماشای ڤیدیۆی دوا ساته‌كانی كوشتنی باڵیۆزه‌كه‌ی رووسیا بكه‌م،به جووڵه‌ی براكه‌مدا هه‌ست ده‌كه‌م چاوه‌روانی كه‌سێكه فه‌رمانی كوشتنی باڵیۆزه‌كه‌ی پێده‌دات پێش ئه‌وه‌ی ته‌قه له كارلۆڤ بكات و بیكوژێت و پاشان خۆیشی بكوژنه‌وه".
سه‌حه‌ر ده‌ڵێت" په‌یوه‌ندیكردنی مه‌رد به ئه‌كادیمیای پۆلیسه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی باش نه‌بوو به لای خۆیه‌وه،به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌كه‌ی پاره‌ی كه‌م تێبچێت و ده‌سته‌به‌ری دامه‌زراندنی بكات له داهاتوودا،خێزانه‌كه‌مان به‌وه قایلیانكرد بچێته ئه‌و كۆلیژه".
خوشكی بكوژه‌كه ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه "براكه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به پاسه‌وانی كۆماری سه‌ركه‌وتوو بووه،به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی به پۆلیسه‌وه تێپه‌ڕی بوو ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له ده‌ستچووه".
سه‌حه‌ر ئه‌ڵتنتاش له كاتی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ په‌یامنێری رۆژنامه‌ی حورییه‌تی توركی
خێزانیكی توندڕه‌و نیین
سه‌حه‌ر هه‌ر چه‌نده ره‌تیكرده‌وه وێنه‌كه‌ی له‌و دیداره رۆژنامه‌گه‌رییه‌دا ده‌ربچێت،به‌ڵام ره‌تیشیكرده‌وه "خانه‌واده‌كه‌ی توندڕه‌وبن" و گووتی" هه‌میشه پشووه‌كانمان له‌سه‌ر ده‌ریا به‌سه‌ر بردووه،مه‌ردی برام پێش ئه‌وه‌ی بچێته ئه‌كادیمیای پۆلیس له شاری ئیزمیر مادده كحولییه‌كانی ده‌خوارده‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" براكه‌م ناچاری نه‌ده‌كردووم رووپۆش(حیجاب) بپۆشم و قورئان بخوێنم،ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش باوه‌ڕ ناكات بابێت ته‌ماشای وێنه كۆنه‌كانمان بكات،به‌ڵام له ساڵی دووه‌میدا له ئه‌كادیمییه‌كه ده‌ستی به نوێژكردن كردووه".
سه‌حه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن براكه‌ی په‌یوه‌ندی به گرووپی فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه هه‌بووبێت،وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئاماژه‌یان پێكردووه و به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به كووده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی 15/7/2016 تۆمه‌تباریان كردووه.
"هه‌ستمان به هیچ نه‌كردووه"
سه‌حه‌ر ده‌ڵێت باوكم زۆر جار سه‌ردانی براكه‌می كردووه له سه‌ر كاره‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره، به‌ڵام هه‌ستی به هیچ گۆڕانكارییه‌ك له كه‌سایه‌تی كوڕه‌كه‌یدا نه‌كردووه،نوسینگه‌ی كاره‌كه‌ی خاوین ده‌كرده‌وه و نووسراوه‌كانی رێكده‌خست و چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی ئاسایی له ژووره‌كه‌یدا بینیووه.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و براكه‌ی سه‌حه‌ر ده‌ڵێت" له ماوه‌ی كاركردنیدا له ئه‌نقه‌ره زۆر په‌یوه‌ندی پێوه نه‌كردووم و منیش به هه‌مان شێوه".
سه‌حه‌ر ده‌ڵێت"پاش ئه‌وه‌ی له كۆلیژی پۆلیس وه‌رگیراوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابڕاوه و هیچ چالاكییه‌كی نیشان نه‌داوه، ته‌نانه‌ت هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك داخستووه و ته‌نها له ئینیستاگرام ئه‌كاونتی هه‌بووه و رێگه‌ی به زیادكردنی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی نه‌داوه".
مانگی 10 ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ دوایین جاری بووه كه بكوژه‌كه سه‌ردانی خێزانه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ردانێكی ئاسایی نه‌بووه و شتێكی نوێی پێگوتوون، سه‌حه‌ر ده‌ڵێت" داوای له خێزانه‌كه‌ی كردووه تا كچێكی بۆ بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات،گوتوویه‌تی ئیتر نامه‌وێت به ته‌نهابم و له توانامدا نه‌ما، ده‌مه‌وێت هاوسه‌رگیری بكه‌م تكایه یارمه‌تیم بده‌ن".
به‌ڵام سه‌حه‌ر هه‌ر زوو ره‌تیداوه‌ته‌وه و پێگوتووه" هێشتا سه‌ره‌تای گه‌نجیته برۆ دونیا ببینه و بۆ خۆت بژی".
سه‌حه‌ر گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه توركییه‌كه‌دا به‌وه كۆتایی پێهێناوه و گوتوویه‌تی" خێزانه‌كه‌مان ناخوازن ته‌رمی مه‌رد وه‌ربگرنه‌وه،چونكه هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین له‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامیداوه،هیواخوازبووین له یه‌كێك له‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له وڵات‌دا روویداوه بكوژرایه تا هه‌ستمان به شانازی بكردایه،له‌و كاته‌شه‌وه ئه‌و رووداوه روویداوه، دایكم بارودۆخی زۆر خراپه و به دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستیدا تیده‌په‌ڕێت".
سه‌رچاوه‌ی: رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی