داعش 13 كه‌سی له سێداره‌دا
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی هیومه‌ن رایتس وۆچ له راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه چه‌كدارانی داعش (13) كه‌سیان له سێداره‌داوه و (2) له‌و كه‌سانه‌ش منداڵن.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه راپه‌ڕینی دانیشتوانی گوندی"الحود" و "اللزاكه" له باشووری شاری موسڵ پێش دوو مانگ له دژی چه‌كدارانی داعش، بووه‌ته هۆی له سێداره‌دانی ئه‌و 13 كه‌سه.
ئه‌و رێكخراوه‌ی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه" به‌گوێره‌ی قسه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه له سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه كه به تاوانی جه‌نگ ئه‌ژمار ده‌كرێت،پاش هه‌وڵێكی خه‌ڵكی ئه‌و دوو گونده بووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانیان كه 50 كیلۆمه‌ترله ناوه‌ندی شاری مووسڵه‌وه دووره".
رێكخراوه‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوا له هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌یكی گونجاو له تاوانه‌كانی ئه‌و جه‌نگه بكه‌ن كه ئێستا تێیدا ده‌ژین و هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانن ده‌سه‌لاتدارانی دادگای تاوانی عێراقی به‌گوێره‌ی پێوه‌ره نیوده‌وڵه‌تییه چه‌سپاوه‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌ی جه‌نگ بكات كه چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامیانداوه،بۆ ئه‌وه‌ی پاش ساغبوونه‌وه‌ی تاوانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی داعش كه له زیندانه‌كانی حكومه‌تدان دادگایی بكرێن".
سه‌رچاوه: هیومه‌ن رایتس وۆچ