زاخارۆڤا: "ته‌نيا تيرۆريسته‌كان داواى رۆيشتنى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن"
K24 – هه‌ولێر:
ماريا زاخارۆڤا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، "قسه كردن له باره‌ى رۆيشتنى ئه‌سه‌د بووه‌ته به‌شێك له رابردوو و چيديكه بابه‌تى سه‌ر مێزى سياسه‌ت و دانووستان نييه".
زاخارۆڤا داواى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا بۆريس جونسون كرد، گوتارى سياسى خۆى له باره‌ى سوورياوه بگۆڕێت و گوتى: "تازه باسكردن له رۆيشتنى ئه‌سه‌د بووه‌ته به‌شێك له رابردوو".
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه سێشه‌ممه 27ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 ئه‌نجاميدا، زاخارۆڤا گوتى: "لێدوانه‌كانى جۆنسۆن له باره‌ى ره‌وشى حه‌له‌به‌وه، دوورن له واقيعه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "باش بزانن، بۆريس جۆنسۆن ديپلۆماتێكى پيشه‌گه‌ر و دانپێدانراو نييه و بۆى نييه بگاته ئه‌و راده‌يه".
ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، "له ئێستادا ته‌نيا گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكار و توندڕه‌و و تيرۆريسه‌كان داواى رۆيشتنى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت هاوڕێكانى جۆنسۆنيش بۆچوون و گوتاريان له‌و باره‌يه‌وه گۆڕيوه".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.