ئێران: "له‌گه‌ڵ رووسيا هه‌وڵده‌ده‌ين توركيا رازى بكه‌ين پشت له داعش و به‌ره‌ى نووسره بكات"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى رووسياليه‌وم رايگه‌ياند، "به‌م نزيكانه دانووستانى به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا ده‌ستپێده‌كات و رووسيا و ئێران له هه‌وڵدان توركيا رازى بكات ده‌ست له پشتيوانى به‌ره‌ى نووسره و داعش هه‌ڵبگرێت".
وه‌زيرى به‌رگرى ئێران عه‌ميد حسێن ده‌هقان گوتى: "حه‌له‌ب پايته‌ختى ئابوورى سووريايه و شتێكى سرووشتييه تيرۆريسته‌كان بيكه‌نه ئامانجى سه‌ره‌كييان و بيانه‌وێت ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرن. ئه‌گه‌ر حه‌له‌ب له ده‌ست ئه‌وان بێت ئه‌وا؛ ئه‌رخه‌يان ده‌بن له بوونى پشتيوانى ماددى و به‌ره‌و ناوچه‌كانى باشوور و به ئاراسته‌ى حمس، حه‌ما و ته‌نانه‌ت ديمه‌شقيش پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن".
گوتيشى: "كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى حه‌له‌ب ره‌وتى گۆڕانكارييه‌كانى سووريا ده‌گۆڕێت و بايه‌خێكى ستراتيژى بۆ سووريا و رووسيا و ئێران هه‌يه و له‌و رێگه‌يه‌وه تيرۆيستان ناچار ده‌كرێن دان به شكستى خۆيان‌دا بهێنن و ئه‌و به‌رهه‌ڵستكارانه‌شى كه بڕوايان به دانووستان هه‌يه له ناوخۆدا گفتوگۆ ده‌ستپێده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به بڕيارى ئاگربه‌ست كه له ئێستادا رووسيا و توركيا گفتوگۆى له باره‌وه ده‌كه‌ن، ده‌هقان گوتى: "نابێت بڕيارى ئاگربه‌ست به‌ره‌ى نووسره و داعش بگرێته‌وه و ده‌بێت دانووستانى نێوان به‌رهه‌ڵستكارانى ميانڕه‌و و حكومه‌تيش ده‌ستپێبكات".
سه‌باره‌ت به هێزى ئێرانى له ناو سووريادا، وه‌زيرى به‌رگرى ئێران رايگه‌ياند، "ئێران هێزى له ناو سووريادا نييه و ئه‌وه‌ى هه‌يه سوپاى سووريايه و ئه‌ويش به‌رپرسه له پاراستنى ره‌وشى ئه‌منى و ئێمه ته‌نيا ئه‌ركى راوێژكارى سه‌ربازى جێبه‌جێ ده‌كه‌ين".
روونيشيكرده‌وه، بڕياره به‌رهه‌ڵستكاران له ئه‌ستانه كۆببنه‌وه و به هيواى ئه‌وه‌ين بگه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ ده‌ستپێكردنى دانووستانه‌كانيان.
سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگييان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا، ده‌هقان گوتى: "ئێمه هيچ هه‌ماهه‌نگييه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مريكاييه‌كان ناكه‌ين و به هيچ شێوه‌يه‌ك هاوكاريان ناكه‌ين و هاوپه‌يمانى خۆرئاوا هاوپه‌يمانێكى رووكارانه‌يه و ئيراده‌يه‌كى راسته‌قينه‌ى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له عێراق و سووريا نييه و ئه‌وان خوازيارن داعش بمێنێته‌وه و ده‌يانه‌وێت لاواز بێت، به‌ڵام نايانه‌وێت له‌ناو بچێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "چونكه داعش ئامرازێكه به ده‌ستيانه‌وه و له رێگه‌يه‌وه ده‌يانه‌وێت زيان به ناوچه‌كانى جيهان بگه‌يه‌نن".
ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌وان له لايه‌ن ئه‌مريكا و سعووديه و قه‌ته‌ره‌وه هاوكارى ده‌كرێن، به‌ڵام له سه‌ر زه‌وى توركيا هاوكارى و پشتيوانيان ده‌كات".
روونيشيكرده‌وه، ئێران و رووسيا و سووريا له هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ توركيا بگه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ى توركيا رازى بكه‌ن ده‌ست له پشتيوانيكردنى ئه‌و گرووپه تيرۆريستانه به تايبه‌تى داعش و به‌ره‌ى نووسره‌ى تيرۆريست هه‌ڵبگرێت و بكه‌وێته دژايه‌تيكردنيان. ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌ديهات، ده‌كرێت ره‌وشێكى باشتر له سووريا به‌ديبێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به توركيا، وه‌زيرى به‌رگرى ئێران رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر توركيا له‌سه‌ر داواى سووريا هاتووه‌ته ناو خاكه‌كه‌يه‌وه ئه‌وا ده‌بێت له‌سه‌ر داواى ديمه‌شق بكشێته‌وه و ئه‌گه‌ر نه‌كشێته‌وه ئه‌وا ده‌ستدرێژيكاره و مافى ئه‌وه‌ى نييه به ناوى ئه‌وانى ديكه‌وه قسه بكات.
وه‌زيرى به‌رگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران حسێن ده‌هقان ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، داعش و به‌ره‌ى نووسره زيانى زۆريان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام سووديان له بڕيارى ئاگربه‌ست وه‌رگرت و خۆيان رێكخستووه‌ته‌وه و پرسيارى گرنگ ئه‌وه‌يه ئايا ده‌توانن خۆيان رابگرن، وه‌ڵامه‌كه‌ى په‌يوه‌سته به توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانيانه‌وه و ئايا تا چه‌ند ئه‌وان ده‌ستبه‌ردارى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوانه ده‌بن؟