په‌كه‌كه‌ رێگری له‌ هاووڵاتییان ده‌كات به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ سه‌ردانی گونده‌كانییان بكه‌ن

له‌ هه‌رێمی كوردستان رێگری له‌ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانیش كردووه‌
kurdistan24.net

K24 - دهۆك:

له‌ گونده‌كانی سنووری قه‌زای زاخۆ له‌ پارێزگای دهۆك، پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌" رێگری له‌ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان بۆ گونده‌كان ده‌كات.

هاوكات په‌كه‌كه‌ رێگری له‌ چوون و سه‌ردانی هاووڵاتیان بۆ گونده‌كانیان ده‌كات، به‌ تایبه‌تیش ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان بێت.