جوانترين ژنانى سوپاى وڵاتان ئه‌مانه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
مێژووى به‌شداريكردنى ژنان له ريزى سوپاى وڵاتاندا دێرينه و ئه‌گه‌ر چى ژنان ده‌چنه پێشبڕكێى شاجوانييه‌وه و سه‌ركه‌وتن به ده‌ستده‌هێنن، به‌ڵام سايتى "wonderslist.com" ريزبه‌ندييه‌كى بۆ جوانترين ئه‌و ژنانه ئاماده‌كردووه، كه له ريزى سوپاى وڵاتاندا كار ده‌كه‌ن.
10-سوپاى ئه‌مريكا:
ژنان له ريزى سوپاى ئه‌مريكادا بۆ يه‌كه‌مجار له 2012ه‌وه به ره‌سمى مافيان پێدراوه به‌شدارى بكه‌ن و له سه‌دا 14ى سوپاى ئه‌مريكا پێكده‌هێنن. 165 هه‌زار ژن له ريزى هێزه چه‌كداره‌كانن و 35 هه‌زاريشيان له ريزى پۆليسدا كار ده‌كه‌ن.
9- سوپاى چيك:
له سه‌ره‌تادا رێگه به ژنان نه‌ده‌درا بچنه ريزى سوپاوه و له ماوه‌ى جه‌نگى دووه‌مى جيهانييدا ده‌رفه‌تيان پێدرا له بوارى پزيشكى و پرۆسه‌ى په‌يوه‌نديدا كار بكه‌ن.
8- سوپاى پۆڵه‌ندا:
له ئێستادا 2500 ژن له ريزى هێزه‌كانى سوپاى پۆڵه‌ندا كار ده‌كه‌ن و هه‌موو ژنان مافى به‌شداريكردنيان له ريزه‌كانى سوپادا هه‌يه.
7-سوپاى بريتانيا:
ژنانى بريتانى له ريزبه‌ندييه‌كه‌دا پله‌ى حه‌وته‌ميان پێدراوه و له سه‌ره‌تاى 1990ه‌وه ماف به ژنان دراوه بچنه خزمه‌تى سه‌ربازييه‌وه و تا ئێستاش رێگه نادرێت ژنان له يه‌كه‌كانى تايبه‌ت به شه‌ڕو هێرشكردن به‌شدارى بكه‌ن.
6-سوپاى پاكستان:
پاكستان ته‌نيا ده‌وڵه‌تى موسڵمان نشينه كه رێگه‌ى به ژنان داوه ئه‌ركى سه‌ربازى به شێوه‌ى ناچارى جێبه‌جێ بكه‌ن و له سه‌رجه‌م ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كاندا شانبه‌شانى پياوان به‌شدارى بكه‌ن و له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى پاكستانه‌وه 1947 ژنان به‌شێك بوونه له سوپا.
له 2006يشدا ژنان يه‌كه‌م يه‌كه‌ى تايبه‌ت به هێزى ئاسمانى ژنان كرايه‌وه.
5-سوپاى ئيسرائيل:
هه‌موو ئيسرائيلييه‌ك كه ته‌مه‌نى گه‌يشته 18 ساڵ به ناچارى ده‌بێت سه‌ربازى زۆره‌ملێ بكات و ژنانيش هه‌مان ئه‌ركيان خراوه‌ته ئه‌ستۆ و به ناچارى ده‌كرێنه سه‌رباز و له ئێستادا سه‌ربازه ژنه‌كانى ئيسرائيل سێ ئه‌وه‌نده‌ى ژنانى ريزى سوپاى بريتانيان و رێژه‌يان 31 له‌سه‌دى سوپاى ئيسرائيله.
4- سوپاى يۆنان:
له يۆنان سه‌ربازى زۆره‌ملێ ماوه‌كه‌ى ته‌نيا 9 مانگه و له ته‌مه‌نى 18 ساڵى ده‌ستپێده‌كات و ژنانيش به شێوه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه بۆيان هه‌يه بچنه ريزى سوپاوه و ناچار نه‌كراوون.
3-سوپاى ئوستراليا:
له ساڵى 1899ه‌وه ژنان چوونه‌ته ناو ريزى سوپاى ئوسترالياوه و ئه‌ركى پزيشكييان جێبه‌جێكردووه و له سه‌رده‌مى جه‌نگى دووه‌مى جيهانييدا ئه‌رك و رۆڵى ژنان فراوانتر كراوه.
2- سوپاى رووسيا:
ژنانى ريزى سوپاى رووسيا له رووى جوانييه‌وه پله‌ى دووه‌ميان پێدراوه و ئه‌وان به سه‌رنجڕاكێشترينى ئه‌و ژنانه ده‌ناسرێن كه خزمه‌تى سه‌ربازييان كردووه.
1-سوپاى رۆمانيا:
له ريزبه‌ندى يه‌كه‌مدان و به سه‌رنجڕاكێشترين و جوانترين ژن هه‌ژمار ده‌كرێن.