له‌نده‌ن سێ كوردى هه‌رێمى كوردستان دادگايى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سێ گه‌نجى كوردى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 له له‌نده‌ن رووبه‌ڕووى دادگا كرانه‌وه به تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ په‌يوه‌نديكردن به رێكخستنى داعشه‌وه.
له دانيشتنى دادگادا ئه‌و سێ گه‌نجه كورده ئاماده‌كرابوون و تۆمه‌ته‌كانيان رووبه‌ڕوو كرايه‌وه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له چه‌ند مانگى داهاتوودا بڕيارى دادگا له باره‌يانه‌وه ده‌ربچێت.
تۆمه‌تباره‌كان ته‌مه‌نيان له نێوان 19 تا 26 ساڵه و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى بريتانيا بڵاويانكردووه‌ته‌وه، براى يه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان په‌يوه‌ندى كردووه به ريزه‌كانى داعشه‌وه، به‌ڵام چه‌كدارانى داعش تۆمه‌تباريان كردووه به‌وه‌ى سيخوڕى به‌سه‌ره‌وه كردوون.
دادگاى بريتانى يه‌كێك له تۆمه‌ته‌كانى كه ئاراسته‌ى گه‌نجێكى 19 ساڵه‌ى كردووه ئه‌وه‌يه كه زانيارى له باره‌ى چوونى براكه‌ى بۆ ناو داعش نه‌داوه.
دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ى ديكه تۆمه‌تى ئه‌وه‌يان ئاراسته كراوه "هه‌وڵيانداوه كرده‌وه‌ى تيرۆريستى" له ناو بريتانيا ئه‌نجام بده‌ن.
يه‌كێك له هاوڕێى ئه‌و سێ كه‌سه، په‌يوه‌ندى به پۆليسه‌وه كردووه و زانيارى له باره‌يانه‌وه داوه‌ته ده‌وڵه‌ت.