كۆرپه‌یه‌كی چوار رۆژه‌ له‌ ناحیه‌ی رزگاری ده‌دۆزرێته‌وه‌

كۆرپه‌له‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی هه‌ولێره‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

کۆرپەيه‌کی تەمەن چوار رۆژە لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای خەبات دەدۆزرێتەوە, پۆلیسی خەباتیش رادەستی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی هەولێری دەکات و به‌ گوێره‌ی ئامارەکانیش لە چاو ساڵانی ڕابردوو دۆزینەوەی منداڵ کەمیکردووە.