سێلفی شۆخ و شه‌نگه‌كانی سوپای سویسرا كێشه‌ی ناوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وێنه‌ی سێلفییه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی شۆخه‌كانی سوپای سویسرا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوده‌كرێنه‌وه، ئه‌و كاره‌ش به‌رپرسانی باڵای سوپای ئه‌و وڵاته‌یان نیگه‌رانكردووه.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی میره‌ر"ی به‌ریتانی رۆژی دووشه‌ممه، راپۆرتێكی له باره‌ی وێنه‌ی سیڵفی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئێستا له‌نێو خانمه سه‌ربازه شۆخ و شه‌نگه‌كانی سوپای سویسرا، بووه‌ته دیارده و به‌هۆی خوولیایان بۆ وێنه‌ی سێڵفی، پابه‌ندی ئه‌رك و رێسا سه‌ربازییه‌كان نابن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سوپای سویسرا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، ده‌ستیكردووه به چاودێریكردنی ئه‌و سه‌ربازه نوێیانه‌ی كه ئاره‌زووی گرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سێڵفییان هه‌یه به جلی سه‌ربازی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
خانمه سه‌ربازێكی سوپای سویسرا، كه چالاكوانێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خووی به بڵاوكردنه‌وه‌ی سێڵفییه سه‌رنجڕاكێشه‌كانه‌وه گرتووه، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی نووسویه‌تی: "تاكه سه‌ربازی كچم له‌نێو 400 سه‌ربازی پیاو، خۆشترین و جوانترین رۆژه‌كانی ژیانم له‌و ئه‌زموونه به‌سه‌رده‌به‌م".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گوته‌بێژی سوپای سویسرا، رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێك بۆ چاودێریكردنی ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژه نه‌گونجاوانه ده‌ستپێده‌كه‌ن, كه سه‌ربازانییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ وێنه‌كانییان بڵاوییانده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی ده‌ربڕ و گوزارشت له سێكس ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی سوپای سویسرا راشیگه‌یاند، له پلانیاندایه، وێنه‌ی سێڵفی به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه له‌نێو ریزی سوپا قه‌ده‌خه بكه‌ن و هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت وێنه‌ی سێڵفی بگرێت، ده‌بێت ره‌زامه‌ندی به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.