داعشێكی رووسی زانیاری نوێ له باره‌ی ئه‌و رێكخراوه ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سیدۆڤ سیوایش، له‌و كاته‌ی له هاوڕێ چه‌كدارانی له رێكخراوی داعش داده‌بڕێت، ده‌كه‌وێته ده‌ست چه‌كدارانی سوپای ئازادی سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، بڕیاره له پرۆسه‌یه‌كی نهێنی گۆڕینه‌وه‌ى دیله‌كان، ئازاد بكرێت.
ئه‌و چه‌كداره له شاری "باب" ده‌ستگیركراوه، وه‌ك سایتی هافینگتۆن پۆست بڵاویكردووه‌ته‌وه، باسی له كۆمه‌ڵێك زانيارى نوێ كردووه له باره‌ی رێكخراوی داعش، ئه‌و چه‌كداره رایگه‌یاندووه، ئه‌و ئالووده‌ی جگه‌ره‌یه، حه‌زی له تاتووبووه و له سه‌ربڕینیش ترساوه.
ئه‌و چه‌كداره باس له‌و ده‌نگۆیانه ده‌كات كه له باره‌ی رێكخراوه‌كه بیستوویه‌تی، به‌تایبه‌تیش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، گوایه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانییه.
سیدۆڤ ته‌مه‌نی 26 ساڵه و له ئاكار و رووخساره‌وه، له رووسه‌كان ده‌چێت، ئه‌و ناوی خۆی به پیتی رووسی له‌سه‌ر په‌نجه‌كانی نووسیوه و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ڵێت: "حه‌زم له تاتوو هه‌یه، به‌ڵام حه‌رامه".
موسڵمانان له كوێن؟
به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌كانی سیدۆڤی 26 ساڵ، ئه‌م رسته‌یه ئه‌وی گه‌یاندووه‌ته سووریا و پێشتر و به‌ر له دووساڵ له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا بینیویه‌تی كه چه‌كدارێكی داعش داوای "جیهاد" ده‌كات و ده‌ڵێت: "موسڵمانان له كوێن؟".
چیرۆكى سیدۆڤ له داغستانی قه‌وقازه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی "بیرۆكه‌ی جیهادی له دژی كافران له‌لا گه‌ڵاڵه بووه"، ئه‌و چه‌كداری داعش، پێشتر له وڵاتی خۆی، له‌گه‌ڵ باوكی كاری چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووی كردووه و چه‌ند جارێكیش له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رووسیاوه، به تۆمه‌تی پاڵپشتیكردنی گرووپه توندڕه‌وه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی پاره و په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵیان، ده‌ستگیركراوه.
وه‌ك سایته‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای 30 خووله‌ك له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سیدۆڤ، ئه‌و چه‌كداره جگه‌ره‌یه‌كی ده‌رهێناوه و دایگرساندووه.
سیدۆڤ به‌ده‌م جگه‌ره‌كێشانه‌وه گوتوویه‌تی: "زۆرێك له چه‌كدارانی داعش جگه‌ره‌ده‌كێشن، به‌ڵام به نهێنی، چونكه قه‌ده‌خه‌یه، یه‌كێك له چه‌كداران به دزی جگه‌ره و پاكه‌تی ده‌هێناو پێی ده‌فرۆشتين".
ئه‌بوئه‌حمه‌د، كه نازناوی ئه‌و چه‌كداره بووه له ریزی داعش، ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندیم به سه‌ربازگه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه كرد، دواتر هاوسه‌ره‌كه‌م و منداڵه‌كه‌شم هاتن، ئێستا له باب-ن، كه 38 كیلۆمه‌تر له حه‌له‌ب دووره، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بیانییه‌كان بۆ ژێر ده‌ستی داعش، رێكخراوه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر پاسپۆرته‌كانییاندا ده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن هه‌ڵبێن".
له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی هێزه توركییه‌كان، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ی "قه‌ڵغانی فورات" بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی باكووری سووریا له ژێر ده‌ستی چه‌كداران داعش، سیدۆڤی ناسراو به ئه‌بو ئه‌حمه‌د، له چاره‌نووسی هاوسه‌ره رووسی و منداڵه‌كه‌ی نیگه‌رانه.
مووچه‌ی چه‌كداران
فه‌ره‌نسی، تونسی و داغستانییه‌كان، زۆرترینی بیانییه‌كانن له ریزی چه‌كدارانی داعش، سیدۆڤ له ریزی كه‌تیبه‌یه‌ك به‌ناوی "سوپای خیلافه" شه‌ڕی ده‌كرد، كه زۆربه‌یان له شه‌ڕی كۆبانێ له رۆژئاوای كوردستان كوژران و ئه‌وه‌ی مایه‌وه به‌ره‌و عێراق هه‌ڵات.
"سوپای خیلافه" هێزێكی تایبه‌تی داعش بووه و مووچه‌ی مانگانه‌یان 200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه، له‌گه‌ڵ پێدانی بڕی 35 دۆلار بۆ منداڵێكی بچووك و بۆ منداڵێكیش ته‌مه‌نی سه‌رووی 18 ساڵ بێت 50 دۆلار، له بڕی خواردنی رۆژانه‌ش، بڕی 30 دۆلار دانراوه.
سیدۆڤ به‌شداری له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كاندا كردووه، له ره‌ققه، شه‌دادی، مونبج، ته‌بقه، باب، گرێسپی و دواجاریش له شه‌ڕی كۆبانێدا بریندار بووه، كاتێك شاره‌كه له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانان، به پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئازادكرایه‌وه.
"گوێم له‌وه بووه كه به‌غدادی ئێرانییه".
"له سه‌ربڕین ده‌ترسام و حه‌زم له بینینی خوێن نه‌بوو، له‌لام ئاسایی بوو كه‌سێك به كلاشینكۆف بكوژم، به‌ڵام به شمشێر نا"، سیدۆڤ به‌م شێوه‌یه وه‌سفی رووداوه‌كانی سه‌ربڕینی ده‌كرد، كه رێكخراوی داعش وه‌ك سزایه‌كی بۆ دوژمنه‌كانی به‌كارده‌هێنێت.
سیدۆڤ گوتیشی: "نازانم ئه‌و جۆره سزایه له چ شوێنێكی قورئان و حه‌دیس ئاماژه‌ی پێكراوه".
له باره‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژییه‌وه ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر داوایه‌كی له‌و جۆره‌ی لێكرابا بێ‌دوودڵی ره‌تیده‌كرده‌وه و توانای ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی نه‌بووه، سیدۆڤ له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئوسامه بن لادن ده‌ڵێت ئێمه ئه‌و كاره ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه له حه‌دیسی نه‌به‌ویدا نه‌هاتووه".
هه‌ڵاتن له ده‌ست داعش
زۆرێك له چه‌كداران ده‌یانه‌وێت هه‌ڵێن و ریزی رێكخراوه‌كه جێبهێڵن، سیدۆڤ چه‌ند چیرۆكێك له‌و باره‌یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه و ئاماژه به ژیانی ئه‌وانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت رابكه‌ن و ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی بریندار ده‌بن ده‌گوازرێنه‌وه خانه‌ی برینداران و له‌وێش راكردنییان ئه‌سته‌متره له چه‌كدارانی دیكه، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت رابكات، چاره‌نووسی گوللـه‌بارانكردنه".
له باره‌ی بینینی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیش ده‌ڵێت: "زۆرێك له ئێمه و چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، به‌غدادیمان نه‌بینیوه، به‌ڵام كه‌سێك پێی گوتم، ئه‌و یان ئه‌مه‌ریكییه یان ئێرانییه".
له باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی دوای ئازادبوونی، سیدۆڤ ده‌ڵێت: "له ترسی هه‌واڵگری رووسیا ناگه‌ڕێمه‌وه وڵات، چونكه چه‌ند جارێك بۆ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی باوكم و پرسیاریان له باره‌ی منه‌وه لێكردووه".
سیدۆڤ له كۆتایی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "هیچ داهاتووێك بۆ خێزانه‌كه‌م لێره نییه، بۆردومانی چڕی فڕۆكه‌كان وایكردووه به‌رده‌وام له ترس‌دا بژیم، ته‌نانه‌ت ناتوانم بیریش له داهاتوویان بكه‌مه‌وه".