ھۆشداری لەناوچوونی شوێنەوارە مێژووییەكانی گەرمیان دەدرێت
بكرێنەوە
K24 - گەرمیان
شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی گه‌رمیان كه به‌شێك له مێژووی ته‌لارسازی كوردستان له‌خۆ ده‌گرن، به‌هۆی نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌یان خه‌ریكه به ته‌واوی خاپوور ده‌بن له كۆی زیاتر له په‌نجا شوێنه‌واری دێڕین له‌و سنووره، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری گه‌رمیان ته‌نیا توانیویه‌تی له سێ شوێنه‌وار ده‌ست به‌كاری نۆژه‌نكردنه‌وه بكات و هۆكاره‌كه‌شی بۆ قه‌یرانی دارایی ده‌گێڕنه‌وه.
بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان دەستی بە نۆژەنکردنەوەی سێ شۆینەواری دێرینی گەرمیان کرد، کە مێژووی درووستکردنیان بۆ زیاتر لە 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دەگەڕێتەوە، جێگری بەڕێوبەری شوێنەواری گەرمیانیش دەڵیت، ده‌یان شوێنه‌واری دیكه‌ی دێرین هه‌ن كه مه‌ترسی ته‌واو خاپوور بوونیان له‌سه‌ره، به‌ڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانین دەست بۆ چاکردنەوەیان به‌رین.
ساڵح محه‌ممه‌د جێگری بەڕێوبەری شوێنەواری گەرمیان بە كوردستان24 گوت: "لە ساڵی 2013 رەزامەندیمان وەرگرت بۆ نۆژەنكردنەوەی بازاڕ و قەیسەری كفری، بەمە دەمانتوانی خزمەتێكی گرنگ بە شارستانی كفری و مێژووی بیناسازی كوردستان بكەین، بەڵام بەداخەوە بەھۆی قەیرانی دارایی ھەموو پڕۆژەكان وەستان".
شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیانه‌و بە یه‌كێك له ناوه‌نده مێژووییه‌كانی ناوچەکە ناسراوە، بەڵام بەھۆی دێرینی شوێنەوارەکان و نۆژەن نەکردنەوەیان، رۆژ دوای رۆژ شوێنه‌واره‌كان بەرەو لەناوچوون دەچن، تا ئێستاش نەتوانراوە له كه‌رتی گه‌شیارییه‌وه سوود لەم شوێنەوارانە وەربگیرێت.
قاسم محه‌ممه‌د مامۆستای مێژوو دەڵێ: "جێگەی داخە شوێنەوارەكان بەمشێوەیە لێھاتووە، ئەو وڵاتانەی خاوەن مێژووی دێرینن شانازی بە شوێنەوارەكانیان دەكەن، چونكە ناوچە گەشتیارییەكان سەرنجی گەشتیاران رادەكێشن، ھەروەھا پێناسەیەكی گونجاون بۆ سەردەمێك كە میللەتەكەمان لە پێشكەوتنی گەورەدا بووە، بەڵام ئێمە بایەخی پێنادەین كە ئێستا بەرەوداروخان دەڕوات".