ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی لێدوانێكی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی یارمه‌تیدانی داعش له لایه‌ن واشنتۆته‌وه ده‌داته و به "گاڵته‌ئامێز" ده‌زانێت.
مارك تۆنه‌ر له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی لێدوانێكی ئه‌ردۆغان ئه‌و قسه‌یه‌ی كرد كه واشنتۆنی به یارمه‌تیدانی داعش و گرووپه‌كانی دیكه له سوریا وه‌ك یه‌په‌گه تۆمه‌تبار كرد كه به تیرۆریست ناوی هێنا.
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌مباره‌وه گوتی " به راستی ئه‌وه گاڵته‌جارییه، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه" و بۆ ئه‌وه تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی وڵاته‌كه‌ی له سه‌رۆكایه‌تیكردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی بۆ تێكشكاندنی داعش له باكووری سوریا (رۆژئاوای كوردستان) و عێراق.
هه‌ر له باره‌ی ره‌خنه‌گرتنی سه‌رۆك كۆماری توركیا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه له شه‌ڕی "باب" یارمه‌تیی توركیا نادات، مارك تۆنه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه دا "به ئاشكرا په‌یوه‌ندی و دیالۆگمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه بۆ پرسی هه‌وڵه‌كانیان له باكووری سوریا و ئه‌وان زۆر لێهاتوو و زۆر سه‌ركه‌وتوون، له‌گه‌ڵیان قسه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چۆن ده‌توانین زیاتر یارمه‌تیان بده‌ین".
بۆ ئه‌وه‌ش تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی برێت مه‌كگورك نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئۆباما له هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له‌گه‌ڵ توركیا.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چوونی هێزه‌كانی توركیا بۆ باب گوتی "ناتوانم له جیاتی وه‌زاره‌تی به‌رگری لێدوان بده‌م،. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا "نیگه‌رانی خۆی له چوونی هێزه‌كانی توركیا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه پیشاندا".
سوپای توركیا له چوارچێوه‌ی "ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات" بۆ ماوه‌ی زیاتر له چوار مانگه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی نێوان كوبانێ و عه‌فرین و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئابڵۆقه‌ی ناحیه‌ی بابی داوه و به یارمه‌تی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی نزیك له خۆی هه‌وڵی چوونه ناوه‌وه‌ی ده‌دات.
مارك بۆ ئه‌م پرسیاره ئاماژه‌ی به هه‌ندێ پێكدادانی نێوان گرووپه‌كانی سه‌ر به توركیا و یه‌په‌گه كرد كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه یارمه‌تیان ده‌درێت و لەمبارەوە گوتی له‌گه‌ڵ توركیا له نزیكه‌وه كار ده‌كه‌ین و له دیالۆگ دایین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵیان هه‌بێت".
مارك تۆنه‌ر هه‌ر له‌م كۆنگره رۆژنانه‌وانییه‌دا له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24، باسی له‌وه كرد پێویسته په‌كه‌كه له شنگال بچێته ده‌ره‌وه و به به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ئاشته‌وایی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان زانی.
له به‌رده‌وامی پێداگریی په‌یامنیران به‌وه‌ی كه ئه‌ردۆغان ئه‌مریكا به یارمه‌تیدانی تیرۆر تۆمه‌تبار ده‌كات، مارك تۆنه‌ر گوتی "ئیمه یارمه‌تی ته‌كنیكی هیزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ده‌ین و هیچ جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه، و ئه‌وان یارمه‌تیده‌ر بوونه بۆ تێكشكاندنی داعش و چه‌ندین جاریش گوتوومانه له شه‌ڕی دژی داعش زۆر به توانانن و یارمه‌تییه ته‌كنیكییه‌كانمان بۆ ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌ر وه‌ك پێشتریش گوتوومانه چه‌كمان به یه‌په‌گه نه‌داوه".