كەشناسی باری كەشو ھەوای ئەمڕۆ و سبەی رادەگەیەنێت

K24 – ھەولێر

بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەولێر ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی باران دەبارێت، بۆ پاش نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

راپۆرتەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئاسمانی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەمڕۆ نیچە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان نمە باران دەبارێت، ھەروەھا لە شاری دھۆك ئاسمان نیمچە پەڵە ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیچە ھەور، لە كەركووكیش ئاسمان نیچە ھەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

سەبارەت بە پێشبینییەكان بۆ سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات لە شارەكانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور بێت.