حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌ریری متمانه‌ی پێدرا
K24 – هه‌ولێر
سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 28 كانوونی یه‌كه‌می 2016 متمانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
په‌رله‌مانی لوبنان له رۆژی دووه‌می دانیشتنی تایبه‌ت به تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت متمانه‌ی به حه‌ریری دا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، پاش نزیكه‌ی دوو مانگ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌م وڵاته له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
په‌رله‌مانی لوبنان رۆژی دووشه‌ممه 31 تشرینی یه‌كه‌می 2016 میشال عۆن له پێكهاته‌ی مه‌سیحی و هاوپه‌یمانی حزبوڵڵا به سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبژارد، پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی ناكۆكی سیاسی، ئه‌م وڵاته بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ نێو بێ سه‌رۆك بوو.
هه‌ڵبژاردنی میشال عۆن به سه‌رۆكی لوبنان ئه‌نجامی رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته بوو كه له به‌رامبه‌ر سه‌رۆكایه‌تی عۆن، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت به هاوپه‌یمانی 11 ئادار به سه‌رۆكایه‌تی سه‌عد حه‌ریری ده‌درێت.
حكومه‌تی نوێی لوبنان له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان به ده‌نگی 87 په‌رله‌مانتار له كۆی 92 په‌رله‌مانتار متمانه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له كاتێكدا میشال عون به ده‌نگی 83 په‌رله‌مانتار به سه‌رۆكی لوبنان هه‌ڵبژێردرا، له خولی یه‌كه‌میشدا نه‌یتوانیبوو یه‌ك له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت.
حه‌ریری 46 ساڵی له ساڵانی نێوان 2009 تا 2011 سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان بوو و حكومه‌ته‌كه‌ی له لایه‌ن حزبوڵڵا و هاوپه‌یمانه‌كانی متمانه‌ی لێ سه‌ندرایه‌وه.
سه‌عد حه‌ریری كوڕی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری لوبنان ره‌فیق حه‌ریرییه، كه له شوباتی 2005 له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له به‌یرۆت كوژرا.