خزعه‌لی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان رێككه‌وتنمان هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
قه‌یس خزعه‌لی سه‌ركرده‌ی (عصائب اهل الحق) رایگه‌یاند" له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد و سوننه به تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،بۆ قۆناغی دوای داعش رێككه‌وتنی سیاسیمان هه‌یه.
خزعه‌لی به ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی گوتووه" لایه‌نی كوردی ئێستا ته‌نها لایه‌نێكی سیاسی یه‌كگرتوو نییه،له لایه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی هه‌یه كه به‌ره‌و ئاراسته‌ی جیابوونه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت، لایه‌نی دیكه‌ش هه‌ن كه یه‌كێتی و گۆڕانه وپه‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ل ئه‌و دوو لایه‌نه به شێوه‌یه‌كی باش به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی"ئێمه قبوڵی ئه‌و دۆخه سیاسییه جیاوازه ده‌كه‌ین،ده‌كرێت له نێوان لایه‌نه شیعی و سوننی و كوردییه میانڕه‌وه‌كاندا نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر ببینرێت له قۆناغی داهاتوودا".
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری روودانی كێشه و رووبه‌روو بوونه‌وه له نیوان هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا خزعه‌لی گوتوویه‌تی"ئیستا ئه‌و هێزانه یه‌ك ناویان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه‌ی له سلێمانی هه‌یه جیاوازه له‌و بۆچوونه‌ی له هه‌ولێر هه‌یه".