په‌یه‌ده ناوی رۆژئاوا ده‌گۆڕێت به باكووری سوریا
K24 – هه‌ولێر
به‌شدارانی كۆنگره‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری په‌یه‌ده له رۆژی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، ناوی سیسته‌مه‌كه‌یان گۆڕی و له جیاتی رۆژئاوا ته‌نیا باكووری سوریا به‌كار ده‌هێنرێت.
له رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی فیدراڵی كه له شارۆچكه‌ی رمێلانی رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، ناوی ئیداره‌كه‌یان له "سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی بۆ رۆژئاوا و باكووری سوریا" بۆ "سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی بۆ باكووری سوریا" گۆڕی و به فه‌رمی ناوی رۆژئاوا لێ ده‌رهێنرا كه ئاماژه‌یه‌كه به رۆژئاوای كوردستان.
به‌شدارانی كۆنگره له به‌رده‌وامی گه‌نگه‌شه كردنی ئه‌م پرسه له رۆژی دووه‌م له‌سه‌ر ناونانی ئیداره‌كه‌یان رێككه‌وتن.
لوقمان ئەحمێ، ئەندامی دەستەی ئەنجوومەنی دامەزرێنەری سیستمی فیدڕاڵی بە کوردستان24 راگەیاند، بە زۆرینەی دەنگ ئەو بڕیارە دراوە و جەختیشیکردەوە، بەشێک لە ئەندامانی کورد دژی بڕیارەکە وەستاونەتەوە، بەڵام گۆڕینی ناوی سیستمی فیدڕاڵی پەسەند کراوە.
كۆنگره‌ی ئیداره‌ی په‌یه‌ده رۆژی سێشه‌ممه 27 كانوونی یه‌كه‌م به ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆكه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ر مه‌نسور سه‌لووم و هه‌دیه یوسف و 163 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له كانتۆنه‌كانی جزیره، كوبانێ، عه‌فرین و ناوچه‌كانی باكووری سوریا ده‌ستێپێكرد و كۆبوونه‌وه‌كانی دوور له چاوی كامێراكانی راگه‌یاندن به‌ڕێوه ده‌چێت.