"له برى مه‌سيح يادى داپيرم بكه‌نه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى "India Times" بڵاويكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكى كۆرياى باكوور كيم جونگ ئيل فه‌رمانى ده‌ركردووه، ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ ساز نه‌كرێت و له برى بيرهێنانه‌وه‌ى مه‌سيح پێويسته هه‌موو هاووڵاتييه‌كى كۆرياى باكوور يادى داپيره‌ى كيم جۆنگ سوك بكه‌نه‌وه.
داپيره‌ى سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، پێگه‌يه‌كى گه‌وره‌ى له وڵات‌دا هه‌يه و به "دايكى پيرۆزى شۆڕش" ناوده‌برێت.
ناوبراو له 24ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 1919 له‌دايكبووه و له ره‌وشێكى نادياردا له 1949 كۆچى دواييكردووه.
داپيره‌ى سه‌رۆكى كۆريايى باكوور ژنێكى چه‌پ بووه و به‌شدارى له شه‌ڕى پارتيزانى له دژى داگيركارى ژاپۆنى كردووه و رۆژى له دايكبوونى جه‌ژن و پشووى ره‌سمييه له كۆرياى باكووردا.
ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆرياى باكوور، هه‌موو چالاكييه‌كى ئاينييان له سه‌ره‌تاى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو قه‌ده‌غه كردووه و ته‌نيا له بيۆنگ يانگ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گه‌وره‌ى كاسۆليكه‌كان رێگه‌ى پێ ده‌درێت.