به ئاسماندا ده‌فڕێت و ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه هێلانه‌كه‌ى
K24 – هه‌ولێر:
نيلۆفه‌ر ره‌حمانيى ته‌مه‌ن 25 ساڵ ماوه‌ى 15 مانگه له گه‌ڵ هێزه ئاسمانييه‌كانى سوپاى ئه‌مريكا راهێنانى سه‌ربازى ده‌كات و بووه‌ته فڕۆكه‌وان، به‌ڵام نايه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ى و ده‌ڵێت مه‌ترسى له‌سه‌ر ژيانم هه‌يه و داواى مافى په‌نابه‌رى له ئه‌مريكا ده‌كات.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌فغانستان محه‌ممه‌د ردمانيش رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى نيلۆفه‌ر ده‌يكات كارێكى سه‌خت و خيانه‌ته.
گوتيشى: ئێمه چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد، نيلۆفه‌ر قسه‌ى له‌و جۆره به نابه‌رپرسانه بكات.
هه‌روه‌ها گوتى: ده‌بوايه نيلوفه‌ر ببێته پێشه‌نگى گه‌نجانى ئه‌فغانستان به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و خيانه‌تى كرد.
نيلۆفه‌ر به‌وه ناوبانگى ده‌ركردووه، كه يه‌كه‌م ژنى ئه‌فغانييه ببێته فڕۆكه‌وان و ساڵى رابردوو له لايه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا خه‌ڵاتى ژنى ئازاى پێ به‌خشرا.
نيلوفه‌ر ده‌ڵێت: له ئێستادا بووه‌ته جێى سه‌ره‌نجى گرووپه توندڕه‌وه‌كان و عه‌قڵى پياوانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى كه پێيان وايه ئه‌ركى ژن ته‌نيا ده‌بێت له ماڵ بێت و به‌و هۆيه‌وه ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.