دوايين قسه‌ى فڕۆكه‌وانى فڕۆكه تێكشكاوه‌كه‌ى رووسيا ئاشكرا ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانى رووسيا ئاشكرايان كرد، توانراوه ده‌نگى فڕۆكه‌وانانى فرۆكه‌ى رووسيا "تو-154" بدۆزنه‌وه كه له‌سه‌ر تۆمارێكى موگناتيسى هاوپێچى سندووقى ره‌شى فڕۆكه‌كه تۆمار كراوه.
هێشتا لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى رووسيا سه‌رقاڵى گه‌ڕان و به‌دواداچوونن بۆ دۆزينه‌وه‌ى سندوقى ره‌شى فڕۆكه‌كه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له تيمى لێكۆڵه‌رى تايبه‌ت به زانينى هۆكارى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه رايگه‌ياند، "له تۆماره ده‌نگييه‌كه‌دا يه‌كێك له فڕۆكه‌وانه‌كان هاوار ده‌كات، باڵه‌كانى، كه مه‌به‌ستى به‌شێكه له باڵى فڕۆكه‌كه و ئه‌ركى باشكردنى بڕست و هێزى به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو باڵى سه‌ره‌كى فڕۆكه‌كه‌يه له كاتى هه‌ڵسان و نيشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌دا، دواتر هاوار ده‌كات: كاپتن!! ئێمه ده‌كه‌وين!!!".
پێشتر وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رۆژى سێشه‌ممه 27ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 رايگه‌ياندبوو، شيكردنه‌وه‌ى سه‌ره‌تايى زانيارييه‌كانى سندوقى ره‌شى فڕۆكه‌كه هۆكارى سه‌ره‌كى تێكشكانه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌و فڕۆكه رووسياييه سه‌ر له به‌يانى 25ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، له كه‌ناراوه‌كانى سوچيى رووسياوه به‌ره‌و سووريا به‌ڕێكه‌وت و دواى هه‌ڵفڕينى له فڕۆكه‌خانه به چه‌ند خوله‌كێك كه‌وته خواره‌وه و به هۆيه‌وه 92 كه‌س كه يه‌كێكيان په‌رستار و چاودێرى كۆمه‌ڵايه‌تى بوو و ژماره‌يه‌كيان به‌رپرسى حكومى بوون و ئه‌وانى ديكه تيمى مۆسيقاى سه‌ربازى بوون گيانيان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.