رۆژنامه‌يه‌كى رووسيا: سوپاى سووريا و توركيا له باب به‌يه‌كدا ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى "ئيزڤيستيا"ى رووسيايى بڵاويكردووه‌ته‌وه، يه‌كه‌كانى سوپاى توركيا له پێگه‌كانى سوپاى سووريا نزيكده‌بنه‌وه و هێنده‌ى نه‌ماوه خۆبه‌يه‌كدا بده‌ن.
له راپۆرتى رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه: "له سنوورى پارێزگاى حه‌له‌ب پێشڕه‌وى يه‌كه‌كانى سوپاى توركيا ده‌بێته هۆى به‌ركه‌وتنى چه‌كدارى له‌گه‌ڵ سوپاى سووريادا".
جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى ئيتيحادى رووسيا فرانس كلينتسيڤيچ رايگه‌ياندووه، پێويسته توركيا ئاگادارى خۆى بێت و هێڵى سوور نه‌به‌زيێنێت.
ديمه‌شق ئاماده‌يى خۆى پيشانداوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوپاى توركيا كه چوونه‌ته ناو خاكى سووريا و به‌شێكى فراوانى ناوچه‌كانى باكوورى سووريايان داگيركردووه.
فرانس كلينتسيڤيچ، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر توركيا به‌رده‌وام بێت له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ى ئه‌لبابى هه‌ڵكه‌وتوو له باكوورى خۆهه‌ڵاتى حه‌له‌ب، له داهاتوودا ده‌بێته هۆى درووستبوونى پێكدادانى سه‌ربازى له نێوان سوپاى ئه‌و دوو وڵاته.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى گه‌لى سووريا، په‌رله‌مان، جه‌مال ره‌بيعه رايگه‌ياند، ده‌ستتێوه‌ردانى توركيا به هه‌وڵى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى وڵات هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌وه‌ى توركيا له باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات ته‌نيا شانۆگه‌رييه.
روونيشيكرده‌وه، "تيرۆريستان كاتێك سوپاى توركيايان لێ نزيك ده‌بێته‌وه ئاڵاى داعش داده‌گرن و ئاڵاى سوپاى سوورياى ئازاد هه‌ڵده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى: يه‌كينه‌كانى به‌رگرى نيشتيمانى سووريا كه له كورد و عه‌ره‌ب پێكدێن به‌ره‌نگارى سوپاى توركيا بوونه‌ته‌وه و هه‌موو هه‌وڵێكيان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر به هێرشى سوپاى توركيا بگرن".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.