به ڤیدیۆ: بووك و زاوایه‌ك كێشه‌كانی نێوانیان به گۆرانی ده‌ڵێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بووك و زاوه‌یه‌كی میسری به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كیان له كاتی ئاهه‌نگی ده‌ستنیشانكرد(ماره‌بڕین)،تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هه‌ژێنێت و له ماوه‌ی سێ رۆژدا سه‌رنجی سه‌دان هه‌زار كه‌س بۆ ته‌ماشاكردنی ڤیدیۆكه راده‌كێشێت.
له ڤیدیۆكه‌دا بووك و زاوا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان پێكه‌وه گۆرانی ده‌ڵین و گۆرانییه‌كه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌یه كه له داهاتوو له نێوانیاندا رووده‌دات،ئه‌مه‌ش ده‌بێته سوپرایز بۆ به‌شداربووانی ئاهه‌نگه‌كه.
به‌شێكی ووشه‌كانی ناو تێكستی گۆرانییه‌كه ئه‌و كێشانه‌یه كه له ژیانی رۆژانه‌ی هاوسه‌رێتییاندا ده‌كه‌وێته نێوانیان و چۆن ژنه‌كه داواكارییه‌كانی پیاوه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه له كاتی داواكردنیدا".
هه‌روه‌ها چه‌ند هاورێیه‌كی بووك و زاواكه به‌شداریان له‌گۆرانییه‌كه‌دا كردووه و هه‌روه‌ها خزم و كه‌سی هه‌ر دووكیشیان به‌شداری ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌شدا له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا،هه‌زاران كه‌س ئه‌و بابه‌ته‌ی شه‌یركردووه‌ته‌وه و كۆمێنتیان بۆ ئه‌و بووك و زاوایه نوسیووه و هیوای ژیانێكی به‌خته‌وه‌ریان بۆ خواستوون.