میسی به باشترین گۆڵدروستكه‌ری 2016 ده‌ستنیشان كرا
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به ئامار و مێژوو، ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له 2016 زۆرترین ئه‌سیستیان هه‌بووه، كه تێیدا لیۆنێل مێسی به كۆكردنه‌وه‌ی 172 خاڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی كه فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بڵاو كردۆته‌وه، ئه‌ندرێس ئینیێستا به 66 خاڵ نزیكترین ركابه‌ری مێسییه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ریزبه‌ندی 10 یاریزانه كه زۆرترین ئه‌سیستیان هه‌یه.
1ـ لیۆنێل مێسی (ئارجێنتینا ـ بارسێلۆنا).
2ـ ئه‌ندرێس ئینیێستا (ئیسپانیا ـ بارسێلۆنا).
3ـ تۆنی كرووس (ئه‌ڵمانیا ـ ریال مه‌درید).
4ـ مه‌سعوود ئۆزیل (ئه‌ڵمانیا ـ ئارسێناڵ).
5ـ ریاز محه‌ره‌ز (جه‌زائیر ـ لیسته‌ر سیتی).
6ـ لوكا مۆدریچ (كرواتیا ـ ریال مه‌درید).
7ـ كیڤن دی برۆین (به‌لجیكا ـ مانچێسته‌ر سیتی).
8ـ پۆڵ پۆگبا (فره‌نسا ـ یوڤێنتۆس ـ مانچێسته‌ر یونانیتد).
9ـ ئیدین هازارد (به‌لجیكا ـ چێڵسی).
10ـ دیمیتری پایت (فره‌نسا ـ وێستهام یونایتد).
ریزبه‌ندی ئه‌م یاریزانانه په‌یوه‌سته به سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌سیست و گۆڵدروستكردنانه‌ی كه یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌كان و وڵاته‌كانیان له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه فه‌رمییه‌كان تۆماریان كردووه.