ئه‌م 6 ئامۆژگارییه جێبه‌جێ بكه تا بگه‌یته خه‌وی پاك

K24 - هه‌ولێر:
نێوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی جیهان، ساڵی 2016یان به ساڵی "خۆراكی پاك" وه‌سفكرد، كه سه‌رنجییان له‌سه‌ر خۆراكی ته‌ندروست چڕكردبووه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت ساڵی 2017، ساڵی خه‌وی پاك بێت و له ئێستاوه‌ش ئه‌و جۆره خه‌وه، بووه‌ته جێگه‌ی مشتومڕی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان.
بۆ یه‌كه‌مجار ده‌سته‌واژه‌ی "خه‌وی پاك" له‌لایه‌ن خانمه ئه‌كته‌ری شۆخ و شه‌نگی هۆلیوود، گیوینز پاڵترۆ به‌كارهات، كه زۆر گرنگی به لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان و توانا جه‌سته‌ییه‌كانی خۆی ده‌دا و بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكان.
به گوێره‌ی گیوینز پاڵترۆ، خه‌وی پاك، واتا نووستنی شه‌وانه 7-8 كاتژمێر به‌بێ پچڕان.

گوینیز پاڵترۆ، خانمه ئه‌كته‌ری هۆلیوود، له‌دایكبووی 1972ه و ئێستا ته‌مه‌نی 44 ساڵه
وێبسایتی "میترۆ" بڵاویكردووه‌ته‌وه، خه‌وی پاك، ئاراسته‌یه‌كی ته‌ندروستییه كه پێویسته هه‌مووان له ساڵی داهاتوودا پێداگری له‌سه‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست بن.
بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی "خه‌وم پاك" بخه‌وی، پابه‌ندی ئه‌م شه‌ش رێنماییه به:
1- پابه‌ندی كاتێكی دیاریكراو به بۆ چوونه ناو جێگا له شه‌وان، ئه‌گه‌ر له هه‌ر بارودۆخێكدا بووی، ته‌نانه‌ت له پشووی كۆتایی هه‌فته‌ش.
2- كاتژمێری كۆتایی پێش خه‌وتن ته‌رخان بكه بۆ حه‌سانه‌وه و خاوبوونه‌وه "ریلاكس" و له ته‌كنه‌لۆژیا دووربكه‌وه.
3- له كاتژمێر 4ی ئێواره‌وه‌ی له خواردنه‌وه‌ی قاوه دووربكه‌وه.
4- پێش خه‌وتن خواردنه‌وه كهوولییه‌كان مه‌خۆوه.
5- مۆبایله‌كه‌ت بخه سه‌ر باری "بێده‌نگی" و دوور له جێگه‌ی خه‌وه‌كه‌ت دایبنێ.
6- هه‌وڵبده رۆژانه هه‌ندێك بچیته ده‌ره‌وه و چه‌ند راهێنانێكی وه‌رزشی ئه‌نجام بده‌ی.