یه‌كێتی: كۆنگره‌ی داهاتوو بڕیار لەسەر یەکگرتنەوە بدات

هه‌ڵووسراوێكی گۆڕان: شتێك نییه‌ به‌ناوی یه‌كگرتنه‌وه‌
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی:

دوای ڕێكکەوتننامەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان, باس لە یەکگرتنەوەی ھەردوولا دەکرێت، لە ئێستادا یەکێتیەکان دەڵێن کۆنگرەی داھاتوو دەتوانێت بڕیار لەسەر یەکگرتنەوە بدات و لەبەرامبەردا ھەڵسووڕاوانی گۆڕانیش دەڵێن:  "شتێك نیيە بەناوی یەکگرتنەوە بێت".

دوای زیاتر لە 7 ساڵ لە جیابوونەوە بۆ یەکەمجار بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕێكکەوتنی دووقۆڵیان واژووکرد، وەک بڕیاربوو لە قۆناغی دووەم دا ھەردووحزب یەکبگرنەوە، بەڵام بەھۆی ھەڵوێستی پێچەوانەی ھەردوولا لە مەڕ ھەندێک لە پرسە ناوخۆیەکانی ئەم دوايیەی ھەرێمی کوردستان, ساردوسڕی یەک کەوتووه‌تە نێوان گۆڕان ویەکێتییەوە ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەلیت بڕیارە یەک بگرینەوە, بەڵام دەبێت کۆنگرەی داھاتوو ئەوبڕیارە بدات.

ھەڵسووڕاوێکی دیاری بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت شتێک نیيە بەناوی یەکگرتنەوەی بزووتنەوەکەی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان, ئەوەشی ھەیە لە باس و خواستی یەکگرتنەوەی نێوان یەکێتی وگۆڕان تەنھا حەزی بەشێک لە ئەندامانی نێوان ھەردوولایە وبڕیاریش نیە یەکبگرینەوە .