له‌ جه‌ژنی "حانوكا" کوردستان 24 دەچێتە لای جووەکانی ئەمریکا

جه‌ژنه‌كه‌ هه‌شت رۆژ ده‌خایه‌نێت
kurdistan24.net

K24 - ئه‌مه‌ریكا:

کوردستان 24 دەچێتە لای جووەکانی ئەمریکا، لەوکاتەی یادی جەژنی حانوکا دەکەنەوە، ئەو جەژنەی، بە جەژنی رووناکی ناسراوە و بۆ ماوەی هەشت رۆژە و چیرۆکی ئەو رۆژە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زیاتر لە دوو هەزار ساڵ لەمەو پێش جووەکان لەدەست چەوساندنەوەی یۆنانییەکان رزگاریان بووە.