هاوڵاتییەك بەفیشەك کوژرا
K24 - گه‌رمیان:
ئێوارەی ئەمڕۆ پینج شەمە لەگوندی "ئیسڵاح"ی سەر بە ناحیەی گوڵاڵەوە هاوڵاتییەكلا بە رەگەزی عەرەب، بەناوی (قاسم جاسم محه‌مه‌د) كوژرا.
به گوێره‌ی لێدوانی رائد عه‌لی جه‌مال قه‌دووری، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، ئه‌و هاووڵاتییه لەدایکبووی 1971ه‌و بەکوژراوی هێنراوه‌ته بەشی فریاکەوتنی نه‌خۆشخانه‌ی شەهید هەژار لە کەلار.
بە گوتەی کەسوکاری ئەم هاوڵاتییە، دوای ئەوەی لەماڵ دەرچووە، لەلایەن چه‌ند چه‌كدارێكی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوەو یەك فیشەکی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ئه‌و هاوڵاتییه عه‌ره‌ب، كادیری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه و لەئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی له رووداوه‌كه کراوەتەوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووه.
تا ئێستاش هۆكاری كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه دیار نییه.