قهرهيلان: لهگهڵ حكومهتى ههرێم گفتوگۆمان بۆ كشانهوهى ههپهگه له شنگال كردووه
K24 – ههولێر:
موراد قەرەیلان سەرکردەی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" ئاشکرای دەکات، لەبارەی بوونی ھێزی پەکەکە لە شنگال دانووستان ئەنجامدراوە و ئەوانیش رازیبوون کە ھێزەکانی پاراستنی گەل "ھەپەگە"، لە شنگال بکشێننەوە.
قەرەیلان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی نزیک لە پەکەکە، رەخنەی لەلێدوانەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرت و دەڵێ پێویستە ئێمە ئەو پرسە بە دیالۆگ چارەسەر بکەین.
ئاشکراشی دەکات، گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەبووە.
قەرەیلان دەڵێت: ئەوان بە حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان راگەیاندووە، کە دەکشێنەوە.
لەدرێژەی قسەکانیدا قەرەیلان رایگەیاند، بە ھەڕەشە ھیچ شتێک بەدەست نایەت و پەکەکەش بە ھەڕەشە یەک ھەنگاویش ناکشێتەوە و لەوبڕوایەشدایە کە بەرێز بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆچوونی تایبەتی خۆی لەسەر ئەو مژار دەبێت و دەکرێ بە دانووستان و گفتوگۆ ئەو پرسە چارەسەر بکەین.
ئەم لێدوانەی قەرەیلان لە کاتێکدایە، هێزەکانی پەکەکە لە شنگال بە یەپەشە ناسراون نەک هەپەگە.